هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

دوو سەربازی سەربە یەکەی کۆماندۆی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کوژران

سوپای ئیسرائیلی داگیركەر کوژرانی دوو سەربازی سەربە یەکەی کۆماندۆی لە کەرتی غەززە ڕاگەیاند.

سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دوو سەربازی سەربە یەکەی کۆماندۆی ئیسرائیل لە شەڕ و پێکدادانەکاندا لەگەڵ چەکدارە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە کوژراون و دوو دیکەش بە سەختی برینداربوون.

بەوەش ژمارەی ئەو سەربازە ئیسرائیلییانەی کە لە 7ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023 تا ئێستا لە شەڕ و پێکدادانەکاندا لە کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەوە بۆ 566 سەرباز، لەو ژمارەیە 229یان لە دەستپێکی ھێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
151.100 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار