هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

پزیشکانی بێ سنوور: ھێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر ڕەفەح کارەساتبار دەبێت

بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور، مینی نیکۆلای بە پێویستی دەزانێت کە ھێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر شاری ڕەفەح باشووری کەرتی غەززە بوەستێندرێت، چونکە ھێرشەکە کارەساتبار دەبێت، بەو پێیەی سەدان ھەزار فەڵەستینی بەزۆرەملێ بۆ ناوچەکە کۆچیان پێ کراوە.

مینی نیکۆلای لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" ڕایگەیاندووە: "ئەو ھێرشە زەمینییەی کە ئیسرائیل بۆسەر ڕەفەح ئەنجامی دەدات، کارەساتبار دەبێت و نابێت بەردەوام بێت، چونکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ھۆشداری ئەوە دراوە کە ئەگەری ھەیە بەھۆی ھێرشەکەوە، کۆمەڵکوژی لە شارەکە ڕووبدات بەو پێیەی سەدان ھەزار فەڵەستینی بەزۆرەملێ بۆ ناوچەکە کۆچیان پێ کراوە".

ھەروەھا نووسیوویەتی: "بەردەوامی ھێرشی ئاسمانی بۆسەر ناوچەکە لە کاتیکدایە کە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس ڕووبەڕووی نەھامەتی بوونەتەوە و زۆربەیان لە ژێر خێوتدا دەژین، ھەروەھا ھەڵکشانی گەورە لەم کۆمەڵکوژییە بەردەوامەدا."

بەڕێوەبەری گشتی ڕیکخراوی پزیشکانی بێ سنوور، مینی نیکۆلای داواشی لە حکوومەتی ئیسرائیل کردووە بەپەلە ھێرشی زەمینی بۆسەر ڕەفەح بوەستێنێت، ھەروەھا داواشی لەو وڵاتانەی کە پاڵپشتی لە ئیسرائیل دەکەن لەنێویاندا ئەمریکا کردووە، ڕێوشوێن بۆ وەستاندنی شەڕی سەر غەززە بگرنەبەر و ڕایگەیاندووە: "گوتاری سیاسی بۆ وەستاندنی شەڕی غەززە بەس نییە".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە سوپای ئیسرائیلی داگیركەر زنجیرەیەک ھێرشی بۆسەر شاری ڕەفەح ئەنجامدا کە لە ئاکامدا، زیاتر کە 100 کەس شەهیدبوون و بەسەدانی دیکەش برینداربوون.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,350 دینار
100 یۆرۆ
159,216.00 دینار
100 پاوه‌ند
186,000.00 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
2.59 دینار