هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ژمارەی شەهیدانی غەززە گەیشتە 28 ھەزار و 340 کەس

وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند کە ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی کە تا ئێستا بەھۆی کۆمەڵکوژییەکانی ئێسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە شەهیدبوون، بەرزبووەتەوە بۆ 28 ھەزار و 340 کەس.

وەزارەتی تەندروستی غەززە لە ڕاگەیەندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کە لە 7ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2023وە تا ئێستا بەردەوامە، خستەڕوو.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، سوپای ئیسرائیلی داگیركەر، 19 کۆمەڵکوژی دیکەی دژبە فەڵەستییەکان لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە و لە ئاکامدا، 164 کەس شەهیدبوون و 200ی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشداوە، ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی کە لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023وە تا ئێستا لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە شەهیدبوون، بەرزبووەتەوە بۆ 28 ھەزار و 340 کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە 67 ھەزار و 984 کەس.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
151.100 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار