هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح شەهیدبوونی زیاتر لە ١٠٠ فەڵەستینی لێ کەوتەوە

هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر شارۆچکەی ڕەفەح لە نزیک سنووری میسر کە بە زۆر سەدان هەزار فەڵەستینی بۆ ناوچەکە کۆچ پێکردبوو و بەناو وەک ناوچەی ئارام دەیناسێنێت، كوژرانی زیاتر لە ١٠٠ کەس و بریندار بوونی سەدانی کەسی دیکەی لێ کەوتەوە.

بەرپرسانی تەندروستی لە شاڕۆچکەی ڕەفەح باشووری کەرتی غەززەی گەمارۆدراو بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی فەڵەستین (WAFA)یان ڕاگەیاندووە کە بە هۆی هێرشی ئەم بەیانییەی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر شارۆچکەکەیان، بە لایەنی کەم ١٠٠ کەس كوژراون و سەدان برینداری دیکەش گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکان.

مانگی سووری فەڵەستینیش جەختی لەوە کردووەتەوە کە سوپای ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر ناوەڕاستی ڕەفەح و ماڵی خەڵکی سڤیل بە ئامانج گیراوە.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کوێتی لە شارۆچکەکە، شوعێب حمس ڕایگەیاندووە کە دۆخی تەندروستی بەشێکی زۆر لە برینداران ناجێگیرە و دەرمان و پێداویستی پزیشکیش بۆ فریاکەوتنیان لەبەر دەست نییە.

سەرچاوە ناوخۆییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە فڕۆکەکانی جەنگی ئیسرائیل و هاوکات تۆپخانەکانی ئەم وڵاتە لە ڕێگەی دەریایی و وشکانییەوە دەستیان بە هێرشێکی چڕ بۆ سەر شارۆچکەی ڕەفەح کردووە و زیاتر لە ٤٠ هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر ناوچەکە و بە تایبەتیش ئەو ناوچانەی کە خەڵکە ئاوارەکە پەنایان بۆ بردووە و یان مزگەوتەکان دەکرێنە ئامانج.

 

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
149,900 دینار
100 یۆرۆ
161,800 دینار
100 پاوه‌ند
188,500 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار