وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، بۆ كۆتاییهێنان به ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازی عێراق و ئه‌مریكا درێژه به كۆبوونه‌وه‌كانیان ده‌ده‌ن.
یه‌حیا ره‌سووڵ، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی دانانی خشته‌یه‌ك بۆ دیاریكردنی واده‌ی كۆتاییهێنان به ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق، لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازی عێراق و ئه‌مه‌ریكا درێژه به دانیشتنه‌كانیان ده‌ده‌ن و كاره‌كانی لیژنه‌كه به زووترین كات ته‌واو ده‌كرێن.
وتیشی، له كۆبوونه‌وه‌كاندا واده‌یه‌ك بۆ كۆتاییهێنان به ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان دیاریده‌كرێت و، كه دواتر ده‌چنه قۆناغی په‌یوه‌ندی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتر راوێژكارێكی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ئه‌منی رایگه‌یاند بوو، سه‌رباری به‌رده‌وامی هه‌موو ململانێ و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه، عێراق سووره له سه‌ر درێژه‌دان به دانووستانه‌كانی له پێناو ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان.