هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

سوپای ئیسرائیلی داگیركار لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی شەوانەدا لە ڕەفەح "ئازادکردنی" دوو زیندانی ڕادەگەیەنێت

سوپای ئیسرائیل، ڕۆژی دووشەممە، ئازادکردنی دوو زیندانی لە میانی ئەرکێکی شەوانەدا لە ڕەفەح ڕاگەیاند، کە هاوکات بوو لەگەڵ بۆردومانێکی توندوتیژ کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی دەیان فەلەستینی لە دوایین شار کە سەلامەت بوو لە کەرتی غەززە، کە تێیدا نزیکەی یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس نیشتەجێن.

کۆمپانیای پەخشی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هێزە ئەمنییەکان ئەو دوو کەسە ڕفێندراوەیان ئازادکردووە، کە بریتین لە "لویس هێر" کە تەمەنی حەفتا ساڵە و "فێرناندۆ سیمۆن مارمان" کە تەمەنی شەست ساڵە، کە لە کیبوتز نیر یتزاک ڕفێندرابوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان باشن و لە نەخۆشخانە پشکنینی پزیشکییان بۆ دەکرێت و چاویان بە خێزانەکانیان کەوتووە. ئۆپەراسیۆنەکە لەژێر تەقەی چەکدا ئەنجامدراوە و نزیکەی کاتژمێرێک بەردەوام بووە.

وتەبێژی سەربازی دانیئێل هاگاری ڕایگەیاند، ئەو هێزە بە نهێنی گەیشتوونەتە ماڵێک لە نهۆمی دووەمی باڵەخانەیەک لە دڵی شاری ڕەفەح و دوای تەقاندنەوەی دەرگاکە هەڵیانکوتایە سەری و لەگەڵ سێ دەستگیرکەرە چەکدارەکەیان پێکدادانیان کردووە و کوشتوویانە.

بانگەشەی ئەوەشی کردووە، لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا خەڵکی باڵەخانەکانی نزیک تەقەیان لە هێزەکان کردووە و بەهۆی ئاگرەکەیان و ئاگری دیکەی ئاسمانەوە گیانیان لەدەستداوە. هاوتەریب لەگەڵ ئەوەشدا هێزی ئاسمانی هەڵمەتی بۆسەر ئامانجە دیاریکراوەکان لە گەڕەکی ئەلشەبورە لە باشووری کەرتی غەززە دەستپێکرد.

لای خۆیانەوە سەرچاوە پزیشکییە فەلەستینییەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵیان ڕاگەیاندووە، لە بۆردومانی توندی ئیسرائیل و پشتێنە ئاگرینەکانی ئیسرائیل کە لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ڕەفەحیان کردە ئامانج، دەیان کەس کوژراون و بریندار بوون.

 

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
151.100 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار