هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

حه‌ماس: كۆمه‌ڵكوژییه‌كانى ره‌فه‌ح به‌رده‌وامیدانه‌ به‌جه‌نگى قركردن وئاواره‌كردنى به‌زۆرى

سه‌ركرده‌یه‌كى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس رایگه‌یاند: كۆمه‌ڵكوژییه‌كانى سوپاى زایۆنى له‌دژى خه‌ڵكى سڤیل له‌شه‌وى رابردوو دا له‌پارێزگاى ره‌فه‌ح كه‌زیاتر له‌ 100 كه‌س تێدا شه‌هیدكران، نیشانه‌ى به‌رده‌وامیدانه‌ به‌جه‌نگى قڕكردنى به‌كۆمه‌ڵ وكۆچپێكردنى به‌زۆر.

عیزه‌ت ره‌شق، سه‌ركرده‌ له‌بزتنه‌وه‌ى حه‌ماس رایگه‌یاندوه‌: هێرشى سوپاى زایۆنى بۆ سه‌ر شارى ره‌فه‌ح ئه‌وه‌مان بۆ پشت راست ده‌كاته‌وه‌ كه‌ حكومه‌تى نتنیاهۆ بریاره‌كانى دادگاى لاهاى پشتگوێ خستووه‌ كه‌داواى كردوه‌ پێویسته‌ رێكارى به‌په‌له‌ بگرێته‌به‌ر بۆ راگرتنى كۆشتارگه‌كانى غه‌ززه‌.

ره‌شق به‌رپرسیاره‌تى كۆمه‌ڵكوژییه‌كانى غه‌ززه‌ وشارى ره‌فه‌حیان خسته‌ ئه‌ستۆى حكومه‌تى جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا كه‌به‌پشتیوانى سه‌ربازى ودارایى ئه‌مریكا به‌رده‌وامى به‌جه‌نگى سه‌ر غه‌ززه‌ ده‌درێت.

ره‌شق هێرشه‌كه‌ى شه‌وى رابردووى سه‌ر شارى ره‌فه‌ح به‌تاوانی جینۆساید له‌دژى گه‌لى فه‌له‌ستینى ناویبرد، له‌كاتێكدا دۆخى ناوچه‌كه‌ زۆر سه‌خته‌ به‌هۆى زۆرى ژماره‌ى ئاواره‌كان له‌كاتێكدا سوپاى زایۆنى بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كردبوو كه‌ره‌فه‌ح ناوچه‌یه‌كى ئارامه‌.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
151.100 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار