هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

د.موسەننا ئەمین: نابێت گروپێكی ناو حەشدی شەعبی عێراق رابكێشێتە ناو جەنگێكی نەخوازراو لەگەڵ ئەمریكا

سەرەڕای ئەوەی كە بەشێكی زۆری پەرلەمانتارانی كورد لە كۆبوونەوەی دوێنێ‌ شەممەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بایكۆتیان كردبوو كە بڕیاربوو دەنگ لەسەر دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا بدات، بەڵام دكتۆر موسەننا ئەمین پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكگرتوو لە بەغدا بەشداری لە كۆبوونەوەكە كرد و رایگەیاند، لەو جۆرە بابەتبانە ناكرێت گۆڕەپانی پەرلەمان بۆ كەسانێك چۆڵبكرێت كە دەیانەوێت پێكهاتەكان ڕاكێشنە شەڕێكەوە كە شەڕی عیراقیەكان نییە.

دكتۆر موسەننا لە موداخەلەی كۆبوونەوەكە رایگەیاند، هەموو پێكهاتەكانی ناو حەشدی شەعبی سەربە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێران دەبێت بە ئەمری سەركردەی هێزە چەكدارەكانی عێراق بجوڵێنەوە، بەڵام پێم سەیرە هەندێك لە گروپە چەكدارەكان كرداری سەربازی وا دەكەن كە سەرۆكوەزیرانی عێراق ئیدانەی كردوەكانیان دەكات، كەواتە بە بڕیاری كێ هەڵدەستن و دادەنیشن و ئەجێندای كێ جێبەجێدەكەن، ئایە گروپێكی چەكدار مافی ئەوەی هەیە گەلی عێراق ڕابكێشێتە ناو شەڕێكەوە كە عێراقیەكان بەشیان لەو شەڕە نییە.

لە كۆبوونەوەی دوێنی پەرلەامنی عێراق بەشیك لە پەرلەمانتارانی شیعە كورد و سونەیان بە خیانەتكار لە پای بەشداری نەكردنیان تۆمەتبار كرد و بە خزمەت كردنی ئەجێندای بێگانە لە قەڵەمیاندا، د.موسەننا ئەمین گوتیشی، ئەو ڕایەی كە كورد هەیەتی لە كۆبوونەوەكە باسمان كرد و نابێ دەرفەتێكیش دروستبكەین كە ڕق لە نێوان پێكهاتەكان دروست ببێت.

 

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
149,900 دینار
100 یۆرۆ
161,800 دینار
100 پاوه‌ند
188,500 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار