هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

قەسام کوژرانی دوو بەدیلگیراوی ئیسرائیلی و برینداربوونی ھەشتی دیکەی لە غەززە ڕاگەیاند

لیواکانی عیزەددین قەسام باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس ڕایانگەیاند لە ئاکامی بۆردومانێکی سوپای ئیسرائیلدا کە چوار ڕۆژ لەمەوبەر بۆ سەر کەرتی غەززە ئەنجامدراوە، دوو بەدیلگیراوی ئیسرائیلی کوژراون و ھەشتی دیکەش برینداربوون.

عیزەددین قەسام لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلیگرام ڕایگەیاندووە: "ئەوە پشتڕاست دەکەینەوە لە بۆردومانێکی زایۆنی کە لە میانی ٩٦ کاتژمێری ڕابردوودا، بۆسەر کەرتی غەززە ئەنجامدراوە، دوو بەدیلگیراوی ئیسرائیلی کوژراون و ھەشتی دیکەش بەسەختی برینداربوون".

ڕاشیگەیاندووە، دۆخی ئەو بەدیلگیراوە ئیسرائیلیانەی کە لە بۆردومانەکەدا برینداربوون، تا دێت مەترسیدارتر دەبێت، چونکە وەک پێویست پێداویستی تەندروستییان نییە تا چارەسەریان بکەن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئیسرائیل بەرپرسە لە ژیانی ئەو بەدیلگیراوە ئیسرائیلیانەی کە لە بۆردومانەکەدا، برینداربوون.

تا ئێستا سوپای ئیسرائیل، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەو بارەیەوە بڵاو نەکردووەتەوە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
149,900 دینار
100 یۆرۆ
161,800 دینار
100 پاوه‌ند
188,500 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار