هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ژمارەی شەهیدانی فەڵەستینی بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە گەیشتە 28 ھەزار و 176 کەس

- وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا سوپای ئیسرائیلی داگیركەر، 14 کۆمەڵکوژی دیکەی دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە و لە ئاکامدا، 112 کەس شەهید و 173ی دیکەش برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستی غەززە لە ڕاگەیەندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی ھێرش و بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کە بۆ 128 رۆژە بەردەوامە، خستووەتەڕوو.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا سوپای ئیسرائیل، 14 کۆمەڵکوژی دیکەی دژبە فەڵەستییەکان لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە و لە ئاکامدا، 112 کەس شەهید و 173ی دیکەش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشداوە، ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی کە لە 7ی تشرینی یەکەمی 2023وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلی داگیركەرەوە بۆسەر کەرتی غەززە شەهیدبوون، بەرزبووەتەوە بۆ 28 ھەزار و 176 کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە 67 ھەزار و 784 کەس.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
151.100 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار