هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

لە ھەڵبژاردنەکانی پاکستاندا کاندیدانی نزیک لە عیمران خان زۆرترین دەنگیان بەدەستھێنا

بەپێی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان کە لەلایەن ئەنجوومەنی ھەڵبژاردنەکانی پاکستانەوە ڕاگەیاندراوە، کاندیدانی سەربەخۆ کە لەلایەن پارتی بزووتنەوەی دادپەروەریی پاکستان پاڵپشتی دەکرێن لە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نیشتمانی (پەرلەمان) و ئەنجوومەنی ھەرێمەکان (پەرلەمانی ھەرێمەکان)، زۆرترین دەنگەکانیان بەدەستھێناوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجوومەنی ھەڵبژاردنەکانی پاکستان، ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نیشتمانی (پەرلەمان) و ئەنجوومەنی ھەرێمەکان (پەرلەمانی ھەرێمەکان)ی ڕاگەیاند.

بەپێی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکان، کاندیدانی سەربەخۆ کە لەلایەن پارتی بزووتنەوەی دادپەروەریی پاکستان پاڵپشتی دەکرێن لە کۆی ٢٦٦ کورسی پەرلەمان، ١٠١ کورسیان بەدەستھێناوە، ھەروەھا پارتی ڕابیتەی ئیسلامی پاکستان-باڵی نەواز ٧٥ کورسی بەدەستھێناوە و پارتی گەلی پاکستانیش ٥٥ کورسی بەدەستھێناوە.

ڕۆژی ٨ی ئەم مانگە، پڕۆسەی دەنگدان لە پاکستان بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئەندامانی ئەنجوومەنی نیشتمانی (پەرلەمان فیدڕاڵی) و ئەنجوومەنی ھەرێمەکان (پەرلەمانی ھەرێمەکان) بەڕێوەچوو.

پارتی بزووتنەوەی دادپەروەریی پاکستان لە ساڵی ١٩٩٦ لەلایەن سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان، عیمران خان کە ئێستا بە تۆمەتی گەندەڵی سزای ١٤ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە، دامەزرێنرا.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
151.100 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار