لە ناشرینترین ساتەکانی ڕۆژگاردا،جوانترین شتەکانی فێرکردین یەکگرتوو !
دەکرێت چاوەڕوانی زیاترمان لە یەکگرتوو هەبێ و چاوەڕوانی جوڵەو جوهدی زیاتر بین لێیان ،چوونکە هێزە مەعنەوی و مرۆیەکەی یەکگرتوو توانای زیاتر لەوەی هەیە ، کە یەگرتوو کردوویەتی ،بەڵام هەرگیز ناتوانین بڵێین ئەوەی یەکگرتوو کردوویەتی شایانی چەپڵەیەکی بەهێز نیە !
بیرمان نەچێت ساتی درووستبوونی یەکگرتوو ساتێک بوو تێیدا تەنها چەک قسەی دەکردو زمانی چەک و گولە بەهێزترین زمانی ڕۆژگار بوو ،بەڵام یەکگرتوو هات و بە زمانی مەدەنیەتی و لەخۆبوردەیی ،کلتوری ئاشتی و خوێندنەوەی ئەوانی تری داهێنا ، بەڵێ سەردەمی یەکگرتوو سەردەمی پاشەگەردانی بووو ،بەتایبەت بۆ گەنجان ،بەڵام یەکگرتوو هات و هەزاران گەنجی له جێگە نامۆیەکانی وەک کافتریاو گازینۆو مەشروبخانەکان گواستەوە بۆ مزگەوت و سێبەری قوتابخانە پەروەردەییەکانی خۆیان ،پاشانش دوایی ئامادەکردنیان وەک گەوهەرێک پێشکەش بە کۆمەڵگا کردەوە !
ِِهەموو حزبەکانی تر گەر نەبوایە ،هیچ لە کۆمەڵگای کوردی کەم نەدەبۆوە ،بەڵام گەر یەکگرتوو نەبوایە ، کۆمەڵگای کوردی زۆر شتی نەدەبوو ،کە ئێستا هەیەتی !