هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

دەسەڵات ڕاستگۆبوایە، ئەمڕۆ لەبری بایکۆت مامۆستا وانەی کوردایەتی دەوتەوە

گەر دەسەڵاتداران راستگۆ بوونایە ئەمڕۆ كەس بۆ مووچە نەدەهاتە سەرشەقام

 
- گەر دەسەلاتداران لەماوەی ساڵانی رابردوو راستگۆ بوونایە لەگەڵ خەڵك ، بە راستگۆیی و دڵسۆزی خزمەتی وڵات و نیشتیمان و خەڵكیان بكردایە ئەمڕۆ هیچ كەس بۆ داوای موچە نەدەهاتە سەر شەقام و مامۆستاكان لەبری بایكۆت وانەی كوردایەتی و هێز و ئیرادەیان بە قوتابیان دەگوتووە.
- گەر دەسەلاتداران پارەی میللەتی نەدیزیبوایە و خزمەتی شار و كوچ و كۆڵانەكانی پێكردبایە ئەمڕۆ هیچ كەس داوای نەدەكرد موچەكەی بچێتە سەر بەغدا.
- گەر دەسەڵاتداران لەبری كڕینی كۆمپانیا و ڤیڵا و دەیان موڵك لە دەرەوەی وڵات بەپارەی میللەت، پارەكانیان لە بوژانەوەی ئابوری هەرێم خەرجكردایە ئەمڕۆ كەس نەبوو بلێت بایكۆت بەردەوام دەبێت...
گەر دەسەڵاتداران لەبری پاداشتكردنی گەندەڵ و بندیوار و ماستاوچییەكان، سزایان بخستایەتە سەریان و گەندەلكارانیان سزا بدایە ئەمڕۆ كەس نەیدەگوت تا مافمان بۆ نەگەڕێتەوە شەقام چۆڵ ناكەین
ئەوەی دەگوزەرێت لە بێ ئارامی و ئۆقرەی خیانەت نیە بەڵكو هەڵەی دەسەلاتدارانی هەرێمە كە نەیاتوانیوە دوای زیاتر لە 30 ساڵ ژیانێكی ئاسایی بۆ خەڵكی رەش و رووت فەراهەم بكەن...
كاتێ دەبینێت خودی سەركردە و دەسەڵاتدارەكان لە عێراقەوە مانگانە پارەیان بۆ دێت و وەری دەگرن...
كاتێ دەبینی حزبەكانی دەسەلات لە بەغدا شەڕ لەسەر پلە و پۆست دەكەن.
ئیتر لات سەیر نەبێ ئینتیمای خەڵك بە نیشتیمان كەم ببێ
ئەوەی هەیە نەمانی متمانەیە لە نێوان دەسەلاتداران و حكومەت و خەڵكی هەرێم كە ئێستا گەر حكومەت لەسەدا سەد راستگۆیانەش قسە بكات خەڵكی هیچ باوەڕی پێ ناكەن
بێنە بەرچاوی خۆت عێراقێك ساڵانێك هەوڵی لەناوبردنی هەرێمی دەدا ئەمڕۆ خەڵكەكە داوا بكات وبڵێت بەڵی بۆ گەڕانەوە بۆ سەر بەغدا، ببینە دۆخەكە لە بێ متمانەیی بە دەسەلاتدارانی هەرێم گەیشتوە بەكوێ...
بێنە بەرچاوی خۆت كام سەركردەی دەسەلاتداران ژیانی وەك ژیانی خەڵكە لە بێ موچەیی، لە بێ ئاوی ، لە بێ كارەبایی، لە بێ نەوت و غازی ، لەبێ ماڵ و حال.....
چاوەڕێ دەكەیت هەمان ئەو خەڵكەی كە تۆ دەبینن لە ژیانێكی شاهانە بێن و بلێن بەلێ با لە پێناو ئەو نیشتیمانە سەبر بگرین، و بەبێ پارە و موچە كار بكەین، با خۆشەویستی نیشتیمان لەبری موچە وەرگرین .... ؟؟؟!!!!
كورتی و پوختی تا ئێستا ده‌سه‌لاتداران راستگۆ نه‌بوونه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك له‌ هیچ شتێك. ئەوەی هەیە هەڵەی رابردووە باردۆخەكە زۆر خراپتر دەبێ گەر دەسەڵاتداران بەردەوامبن لەبێ باكیان بەرامبەر بە خەڵك

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • ئەگەر هەیە هەناردەکردنی نەوت دەست پێ بکاتەوە

    ئاڵنگارییەکان و نادڵنیایی لەدەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان ئاراز سورچی - ئەندازیاری نەوت - دانوستانێکی ئاڵۆز لە نێوان هەولێر و بەغدا و ئەنقەڕەدۆخی ئێستای هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان تا ئێستاش بە ئاڵنگاریەکی نادیار ماوەتەوە، لەگ

  • ئیسلام فێری نەخێری کردووین، تا بوێربین و بڵێین: تەواو ئیتر بەسە

    "تەخـــلیە ، تەحـــلیە ، تەجـــلیە" - گەورەترین و تاکە درووشم کە گەردوونی راگرتووە و کلیلی دەرگاکانی بەهەشتە ، درووشمی یەکتاپەرستییە...کە ئەویش ( لَاْ إِلٰهَ إِلَّاْ اللّٰه ) یە. خۆمان خۆشبەخت و خواپێداووین کە لەسەر صیراطی موستەقیمی خوای موتەعال وە

  • وەرە لەنزیکەوە یەکگرتوو بناسە

    وەرە لە نزیکەوە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هەڵسەنگێنە. یەكگرتووی ئیسلامی پرۆژەی خواویستی و مرۆڤدۆستییە و بەرنامەكەی هەڵگری پەیامی پیرۆزی ئیسلامە و ئەندامەكانی چاویان بڕیوەتە ڕەزامەندی پەروەردگاریان. یەكگرتوی ئیسلامی شاسواری مەیدانی خێرخوازی و چاكەك

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار