چی وادەکات خوێندن بە ئامانج بگیرێت؟!
خوێندن و خوێندەواری هۆکاری سەرەکی هۆشیاری تاک و پێشکەوتنی هەر کۆمەلە مرۆڤێکە کە بەیەکەوە لە کیانێکدا دەژین، لەگەل بەرەوپێشچوون و رەخساندنی هەلی ئاسان بۆ خوێندەواری بەهێندەی ئەوە مرۆڤەکان دەکەونە ئاگایی زیاتر و وردبونەوەی زیاتر لە رووداوەکانی دەوروبەری! هەر ئەمەش وایکرد کەلە ولاتێکی وەکو یابان دوای کارەساتەکانی ناکازاکی و هێرۆشیما گرینگترین شتێک بەلایانەوە وێرای ئەو بارە ناهەموارە بریتیبێ لە بەردەوامیدان بە فێرکردنی نەوەکان، دەرئەنجامەکەش لای هەموومان روونە کە ولاتی یابان لە ئێستادا لەچی ئاستێکدایە..
بەهۆکاری ئەوەی کە خوێندن راستەوانەیە لەگەل هۆشیاری تاک، زۆرجار و بەگشتی دەسەلاتدارانی ستەمکار بەشێوەیەکی بەرچاو دەبنە ئاستەنگ و بەربەست لە هەمبەر بەردەوامبوونی ئەوپرۆسەیە وە یاخود ئەگەر نەشتوانن بەتەواوی پەکیبخەن لانیکەم هەولی کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی دەدەن بەئومێدی ئەوەی هاولاتی ناهۆشیار کەمترین مەترسیە لەسەر خۆیان و دەسەلاتەکانیان! بەداخەوە ئەمانە بەروونی لە هەرێمی کوردستانا بەدیدەکرێ وە تا ئێستاش ئاستەنگ دروست دەکرێت بەناوی جیاجیاوە تا ئەو پرۆسە گرینگە پەکبخرێت، جێگەی نائومێدیە کە تاکە کەس کەسود لەو بابەتە وەردەگرێت دەسەلاتدارانی ناوچەکەن و تەنانەت وەک چەکێک دژ بە یەکتر بەکاری دەهێننەوە!
لەگەل ئەوەی کە مامۆستایانیش ئەوپەری مافی خۆیانە قووتی مانگانەیان پێبدرێت بەلام هەموو ئەوانە ناکاتە ئەوەی کە هەول و ماندووبونی سالێکی نەوەیەک بەهەدەربدرێ و کەسیش لێی بەرپرس نەبێت! ئەرک و بەرپرسیارەتی سەرشانی حوکومەتە مافی رەوای فەرمانبەرانی بەگشتی و مامۆستایان بەتایبەتی بدات بەشوێوەی شایستە تا هەرچی زووە پرۆسەکە بگەرێتەوە سەر سکەی رەسەنی خۆی و مندالانی نەوەی دوارۆژی ئەم ولاتەش لە خوێندن بێبەش نەکرێن..