هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئادابەکانی بازاڕ لەڕوانگەی ئیسلامەوە

ئابوری ئیسلامی بڕوای بەبازاڕ و ڕۆڵی هەیە لە ئابوریدا، بەو پێیەی دووەم دامەزراوەی دوای مزگەوتی مەدینە دامەزراوەی بازاڕە، هەروەها پێغەمبەر درودی خوای لێبێت، موسڵمانانی هانداوە کەبەحەڵاڵی و دروستی و دورلەخەش و فێڵ بازاڕەکان پڕکەن لەجموجوڵ .
لەبەر ئەوەى سروشتى مرؤڤ وايە، كە بە بىَ بژێوى و كاروكاسبى ناتوانيَت ژيان بەڕێ بكات، هەر بؤيە ئايينى پيرۆزى ئيسلام زؤر گرنگى بە مامەڵەى نێوان مرۆڤەکان داوە، هەربۆیە چونە نێو بازاڕ چەند ئادابێکی هەیە لەوانە:
١- بەردەوام کردنی زکری خودا چونکە بازاڕ شوێنێکی پڕ جەنجاڵی یەو زۆر زو بێ ئاگادەبیت لەزکرەکان وەک خودا دەفەرموێ
(فَإِذَا قُضِيَتِ الصَّلَاةُ فَانْتَشِرُوا فِي الْأَرْضِوَابْتَغُوا مِنْ فَضْلِ اللَّهِ وَاذْكُرُوا اللَّهَ كَثِيرًا لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) [الجمعة: 10].1)
وەلەکاتی وتاری هەینیدا هیچ کڕین و فرۆشتنێک نەکرێت بەبەڵگەی فەرمودەی خوا ،کەدەفەرموێ
(يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَاةِ مِن يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَىٰ ذِكْرِ اللَّهِ وَذَرُوا الْبَيْعَ ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ )سوری جومعە ئایەتی 9)1
٢-سلام کردن لەکاتی پێویستدا .
یەکێک لەبنەماسەرەکیەکانی کۆمڵگەی موسڵمانان سلام کردنە لەیەکتر وەک پێغەمبەر فەرمویەتی درودی خوای لێبێت( تقرأ السلام على من عرفت ومن لم تعرف)1) واتە سڵاو بکە لەوەی دەیناسی و نایناسی . متفق علیە
عەبدوڵای کوڕی عومەر - خوا لێی ڕازی بێت - دەهاتە بازاڕەوە، یەکێک لە هاوەڵەکانی پێی وت: لە بازاڕدائیشت چی یە ؟ لەسەر کاڵاکان ڕاوەستاویت و هیچ مامەڵەیە ک ناکەیت ؟! وتی: دێم سڵاوتان لێ بکەم، وەسڵاوەکانی ئێوە وڵام بەمەوە.
٣-ئاسان کاری لەکڕین و فرۆشتندا .
زۆرجار دەبینین لەکڕیارو فرۆشیار توندن لەکڕین و فرۆشتندا ئەمش وادەکات لەیەک بێزاربن و دڵگرانی بەدواوەبێت هەربۆیە پێغەمبەری خودا دەفەرموێ :درودی خوای لێبێت
((رَحِمَ اللَّهُ رَجُلًا سَمْحًا إِذَا بَاعَ، وَإِذَا اشْتَرَى، وَإِذَا اقْتَضَى))1)أخرجه: البخاري (2076).واتە ڕەحمەت لەوەی کە بەئاسانی ئەکڕێ و بەئاسانی ئەفرۆشێ.
٤-ئەمانەت پارێزی و ڕاست گۆی
ئەم دوسیفەتە لەهەر کەسێکدابێت نیشانەی ئیمانە بۆیە پێویستە لەهەمو مامەڵەیەکدا ڕاست گۆبین چی لەکڕین و چی لەفرۆشتندا ئەمەش دەبێتە هۆکاری زیاد بونی بەرەکەت لەو مامەڵەیەدا ، وەک پێخەمبەری خودا دەفەرموێ :درودی خودای لێبێت
(الْبَيِّعَانِ بِالْخِيَارِ مَا لَمْ يَتَفَرَّقَا، فَإِنْ صَدَقَا وَبَيَّنَا بُورِكَ لَهُمَا فِي بَيْعِهِمَا، وَإِنْ كَذَبَا وَكَتَمَا مُحِقَ بَرَكَةُ بَيْعِهِمَ))1أخرجه مسلم (3853)
٥- پارێزگاری لەکێشان و میزاندا.
خوای گەورە لەقورئاندا دەفەرموێت:وَيْلٌ لِلْمُطَفِّفِينَ الَّذِينَ إِذَا اكْتَالُوا عَلَى النَّاسِ يَسْتَوْفُونَ وَإِذَا كَالُوهُمْ أَوْ وَزَنُوهُمْ يُخْسِرُونَ)) [المطففين: 1 - 3]

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • بایکۆت شکا یان تێک شکا

    (بایکۆت) خۆی لە دەست هەڵگرتن لەکارێک لەبەرامبەر ستەمێک کەلێت دەکرێت دەوترێت ، ئەکرێت ئەم جوڵە سەرکەشانە بەتەنها بکرێت یان بەگروپ ، ئەکرێت بڕۆیتەوە بۆ ماڵەوە یان بکرێت بە ناڕەزایەتی جەماوەری و سەربکێشێت بۆگردبونەوە و خۆپیشاندان ، هەرچۆنێک ببێت تا نەگە

  • یەکگرتوو، لەناشرینترین کات جوانترین شتی فێرکردین

    لە ناشرینترین ساتەکانی ڕۆژگاردا،جوانترین شتەکانی فێرکردین یەکگرتوو ! دەکرێت چاوەڕوانی زیاترمان لە یەکگرتوو هەبێ و چاوەڕوانی جوڵەو جوهدی زیاتر بین لێیان ،چوونکە هێزە مەعنەوی و مرۆیەکەی یەکگرتوو توانای زیاتر لەوەی هەیە ، کە یەگرتوو کردوویەتی ،بەڵام هە

  • دەسەڵات ڕاستگۆبوایە، ئەمڕۆ لەبری بایکۆت مامۆستا وانەی کوردایەتی دەوتەوە

    گەر دەسەڵاتداران راستگۆ بوونایە ئەمڕۆ كەس بۆ مووچە نەدەهاتە سەرشەقام   - گەر دەسەلاتداران لەماوەی ساڵانی رابردوو راستگۆ بوونایە لەگەڵ خەڵك ، بە راستگۆیی و دڵسۆزی خزمەتی وڵات و نیشتیمان و خەڵكیان بكردایە ئەمڕۆ هیچ كەس بۆ داوای موچە نەدەهاتە سە

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
151.100 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار