هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

یەكێتیی جیهانی زانایانی مسوڵمان بانگ لە ئازادانی سەرانسەری جیهان دەكات یەك ریز بوەستن بەرامبەر ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی گەلی فەلەسطینیی بۆتەوە

یەكێتیی جیهانی زانایانی مسوڵمان بانگ لە ئازادانی سەرانسەری جیهان دەكات یەك ڕیز بوەست لەڕووی ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی گەلی فەلەسطینیی ئازیز بۆتەوە، بەتایبەتی لە میانەی ئەو ڕووداوانەی بەسەر كەرتی غەززەدا دێت، لەگەڵ دەستدرێژییە مەترسیداراكانی سەر مزگەوتی ئەقسا و كەناراوەكانی ڕۆژئاوا (الضفة الغربیة).

دەقی بەیاننامەكە:
یەكێتیی جیهانیی زانایانی مسوڵمان بانگهێشتی تەواوی مسوڵمانان دەكات، ڕۆژی هەینیی داهاتوو كە دەكاتە (22ی جماد الأول 1445ی كۆچی، بەرامبەر بە 8ی دیسەمبەر 2023) تەرخان بكەن بۆ سەرخستنی غەززە و پاراستنی مزگەوتی ئەقسا، ئەویش بە خۆپیشاندانی ئاشتییانە و ناڕەزایەتی دەربڕین لە سەرانسەری جیهاندا، وەك گوزارشتێك هاوخەم بوونی گشتیی لەگەڵ گەلی فەلەسطینیی بوێر.

یەكێتیی زانایان ئەم بانگهێشتنامەیە دووپات دەكاتەوە بۆ هەموو مسوڵمانان لە ژنان و پیاوان و ئازادانی سەرتاسەری جیهان، تا یەك ڕیزبن لە ڕووبەڕوو بوونەوەی ستەم و زۆرداری و ئەو كۆمەڵكوژییەی گیانە بێ گوناهان قوربانیین تیایدا و داگیركاری چەپەڵ دەرهەق بە گەلی فەلەسطینیی خۆڕاگر ئەنجامی دەدات.

هەروەك چۆن زۆر بە توندی ئیدانەی ڕێكخراوە جولەكە زایۆنییەكان دەكات كە بانگەشە بۆ خۆپیشاندان دەكەن لە قودسدا، لەژێر ناونیشانی "مسيرە القواسم" لە ڕێكەوتی 7ی دیسەمبەر، كە ئامانج لێی داخوازیی دەست گرتنی تەواوە بەسەر مزگەوتی ئەقسا و قودس و لابردنی وەقفە ئیسلامییەكان لەناو حەرەمی مزگەوتی ئەقصادا، كە ئەمەش بۆ خۆی هەڕەشەیەكی مەترسیدارە بۆسەر پیرۆزییەكانی ئیسلام و مافەكانی گەلی فەلەسطینی.

یەكێتیی زانایان جەخت لە مسوڵمانان لە ژنان و پیاوان و تەواوی ئازادانی سەرتاسەری جیهان دەكاتەوە كە پێداگرانە لە دژی ئەم هەوڵە مەترسیدارانەدا بوەستن كە ئامانجیان پیرۆزییەكانی ئیسلامە و ئاشتی و سەقامگیریی ناوچەكە كز دەكەن، هەروەها بانگەشە دەكات بۆ بەردەوامیی دان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕینەكان و زیاد كردنی فشار لەسەر حكومەتەكان بۆ بەر گرتن لە دوژمنایەتییەكانی داگیركار و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ و بنەما ئەخلاقییەكان.

چوارشەممە: 22ی جماد الأول 1445 كۆچی
بەرامبەر بە: 6ی دیسەمبەر 2023 زایینی

پ.د. عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی

د. سالم الجفري سەرۆك

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
149,900 دینار
100 یۆرۆ
161,800 دینار
100 پاوه‌ند
188,500 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار