هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئیدارەی بایدن هۆشداری داوەتە ئیسرائیل ململانێكانی لەگەڵ حەماس كۆتایی پێ بهێنێت

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئەمڕۆ لە زاری بەرپرسانی ئەمریكاوە بڵاویكردەوە، ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هەفتەی رابردو ‌بەرپرسانی حكومەتی جەنگی ئیسرائیلی ئاگاداركردوەتەوە، كە ئیدارەی بایدن پێیوایە دەبێت شەڕی غەززە لە ماوەی چەند هەفتەیەكدا كۆتایی پێبهێندرێت نەك چەند مانگێك بخایەنێت.

رۆژنامە ئەمریكیەیكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، بەرپرسانی ئیسرائیل ئارەزوی خۆیان بۆ گەڕانەوە بۆ ژیانی ئاسایی بۆ بلینكن دەربڕیوە بۆ ئەوەی وڵاتەكە چیتر زیانی ئابوری بەر نەكەوێت، بەڵام لە هەمانكاتدا گەرەنتییان لەبارەی كۆتاییهاتنی ململانێكان نەداوە.

بەگوێرەی رۆژنامەكە، بەرپرسێكی ئەمریكی رایگەیاندوە، لە نێو هەمواندا درككردنێك هەیە كە تا شەڕی غەززە زیاتر بخایەنێت، بۆ هەموان قورستر دەبێت.

لە لایەكی دیكەوە، ئەنتۆنی بلینكن لە لێدوانەكانیدا بۆ تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمریكی رایگەیاند، داوای لە بزوتنەوەی حەماس كردوە بگەڕێتەوە بۆ ئاگر بەست لەگەڵ ئیسرائیل و پڕۆسەی ئازادكردنی دەستبەسەركراوان دەست پێبكاتەوە، بڵینكن ئاماژەی بەوە كردووە پێویستە حەماس ئەگەر داوای لێكرا دووبارە ئامادەیی خۆی دەربڕێت بۆ پرۆسەی گۆڕینەوەی دیلەكان.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
151.100 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار