ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری بەغدا تەقە لە سەرۆك و دامەزرێنەری حزبی داعی كرا و بەو هۆیەوە لەناو ئۆتۆمبێلەكەیدا گیانیلە دەست دا.
دەزگا ئەمنیەكانی عێراق رایانگەیاند، فازڵ مەرسوومی سەرۆك و دامەزرێنەری حزبی داعی لە نزیك هاتوچۆی ناوچەی تاجیات لە بەغدا لەناو ئۆتۆمبێلەكەی خۆیدا لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە تەقەی لێ كرا و تیرۆكرا.
حزبی داعی، پارتێكی سیاسی شیعەیە، لە ساڵی 2008ـەوە دامەزراوە و لەكاتی دامەزراندنییەوە، بە لیستی سەربەخۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاكان كردووە.