هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

جاسم موسەوی: حكومەتی هەرێم بەرپرسیارە لە بەردەوام بوونی قەیرانی موچەی فەرمانبەرانی نەك بەغدا

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگه‌یاند: قەیرانی موچە لە هەرێم كێشەیەكە لەناو حكومەتی كوردستاندایە هیچ پەیوەندیەكی بە حكومەتی عێراقەوە نیە.

جاسم موسەوی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە چوارچێوەی هەماهەنگی وه‌ڵامی حكومەتی هەرێم دەداتەوە كە بەغدای بە هۆكار دانابوو لە دواكەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و دەڵێت: قەیرانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، قەیرانی ئەمڕۆ و نوێ نیە، بەڵكو 10 ساڵە تا ئێستا بەردەوامی هەیە و حكومەتی هەرێم نەیتوانوە چارەسەری بكات.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: حكومەتی هەرێم پابەند نەبون بە بڕیار و رێككەوتنەكانی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ، هەروەها قەیرانی موچە لە هەرێم كێشەیەكە لەناو حكومەتی كوردستاندایە هیچ پەیوەندیەكی بە حكومەتی عێراقەوە نیە، چونكە تا ئێستا دۆسیەی فەرمانبەرانی رادەستی بەغدا نەكردووە تا بەغدا لێی بەرپرسیار بێت.

جاسم موسەوی ئەوەشی راگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی بەغدا لە ماوەی پارەی تەواوی بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە بەڵام قەیرانی موچە هەر بەردەوامە و حكومەتی هەرێم موچەی فەرمانبەران نادات.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
149,900 دینار
100 یۆرۆ
161,800 دینار
100 پاوه‌ند
188,500 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار