هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

بەریتانیا و ڕواندا ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ دیپۆرتکردنەوەی پەنابه‌ران واژۆ دەكه‌ن

دوای سێ هەفتە لە ڕەتکردنەوەی ڕێککەوتنی پێشووی نێوان هەردوو وڵات لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا و وەزیری ناوخۆی ڕواندا کۆبوونەوە و ڕێککەوتنێکی نوێیان واژۆکرد.

ئاری جه‌لال سه‌رۆكی دەزگای لوتکە بۆ كاروباری ئاواره‌ و په‌نابه‌ران بڵاویكرده‌وه‌، ڕۆژی سێشەممە 5ی كانوونی یه‌كه‌می 2023 دەسەڵاتدارانی بەریتانیا و ڕواندا ڕێککەوتنێکی نوێیان واژۆکرد کە ئامانج لێی زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە مشتومڕاوییەکەی پێشوو بوو سەبارەت بە پێشوازیکردنی ڕواندا لە پەناخوازان کە بە شێوەیەکی نایاسایی گەیشتوونەتە بەریتانیا، ئەمەش دوای سێ هەفتە دێت لە ڕەتکردنەوەی ڕێککەوتنی پێشووی نێوان هەردوو وڵات لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری بەریتانیاوە.

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، حکومەتی بەریتانیا لە هەوڵی ڕزگارکردنی ئەو پلانەدایە کە نوێنەرایەتی بەشێکی گرنگی سیاسەتی دژە کۆچبەری دەکات، بەتایبەتی دوای بڕیارەکەی دادگای باڵای بەریتانیا لە ناوەڕاستی مانگی نۆڤەمبەردا کە پشتڕاستی کردەوە کە ئەم پڕۆژەیە بە شێوەی گشتی نایاساییە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ڕێککەوتنە نوێیەکە لە کیگالی پایتەختی ڕواندا لەلایەن جەیمس کلیڤەرلی وەزیری ناوخۆی بەریتانیا و ڤینسێنت بیروتا وەزیری دەرەوەی ڕواندا واژۆ کرا، بۆ دابینکردنی گەرەنتی سەبارەت بە چارەنووسی ئەو کۆچبەرانەی لە بەریتانیا دەرکراون، و کاتێک واژۆ کرا دەبێت ئەم دەقە لەلایەن پەرلەمانی بەریتانیا و ڕوانداوە پەسەند بکرێت.

لە وەڵامی تۆمەتەکانی دەسەڵاتی دادوەریدا، وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕوونیکردەوە کە ئەم ڕێککەوتنە نوێیە وەڵامی نیگەرانییەکانی دادگای باڵا دەداتەوە بە دڵنیابوون لەوەی کە ڕواندا بە تایبەتی ئەو کەسانە دەرناکات کە بۆ وڵاتەکەی دەگوازرێنەوە بۆ وڵاتێکی دیکە.

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا وتی: ڕوونە کە ڕواندا وڵاتێکی سەلامەتە، و ئێمە بە خێرایییەکی بەردەوام کاردەکەین بۆ بەهێزکردنی ئەم هاوبەشییە بە مەبەستی وەستاندنی بەلەمەکان(بەزاندنی کەناڵی ئینگلیزی) و ڕزگارکردنی ژیانی خەڵک.

بە پێی ئەو ئامارانەی دەست دەزگای لوتکە کەوتوە لە سەرەتای ئەمساڵەوە 29705 کەس بە بەلەمی بچووکەوە گەیشتوونەتە ئەودیوی کەناڵی ئینگلیزەوە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,800 دینار
100 یۆرۆ
152,500 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3550 دینار
100 تمه‌ن
9.160.000 دینار