هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق كۆبوونەوە

لە درێژەی دیدار و سەردانەكانیدا لە شاری بەغدا، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری 7/12/2023 بەرێز مامۆستا سەلاحەددین محەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە بەیاوەری شاندێكی باڵا سەردانی بەڕێز ( القاضي الدكتور فائق زیدان ) سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراقی كرد.
له‌ دیداره‌كه‌دا بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە تاوتوێكرا و گفتوگۆیان لەسەر دواین پێشهات و رووداوەكان كرد.
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو گرنگی رۆڵی ئەنجومەنی دادوەری لە ساغكردنەوەی گرفتەكان و چارەسەری كێشەكان بە ئاراستەی بەرژەوەندی و دابینكردنی مافەكانی هاوڵاتیان بەرزنرخاند، هەروەها جەختیكردەوە لەسەر سەروەری یاسا و سەربەخۆی دادگاكان و راچاوكردنی مافە دەستوریەكانی هەرێمی كوردستان .
لەبەرانبەردا سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری خۆشحاڵی خۆی بەم دیدارە دەربری و دڵنیایی دا كە بەیەك چاو سەیری هەمووان دەكەین و بە پێی یاسا بڕیارەكان دەردەچن ..

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,350 دینار
100 یۆرۆ
159,216.00 دینار
100 پاوه‌ند
186,000.00 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
2.59 دینار