هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوا، نزیكەی لە سەدا 41ی خاكی عێراق بەبیابان بووە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشكریدەكات، لەئەنجامی كەمی ڕێژەی بارانبارین و گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا، نزیكەی لە سەدا 41ی خاكی عێراق بۆتە بیابان.

زیا عەواد، سەرۆكی دەزگای ناوەندی بۆ ئامار لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند: بەپێی توێژینەوەیەكی نۆێ كە لەسەر دۆخی ئاو و كشتوكاڵی عێراق كراوە، ‌ڕووبەڕووێكی زۆری زەوی لە عێراق وشكهەڵاتوون و، نزیكەی لە سەدا 41ی خاكی عێراق بەبیابان بووە، كە ئەمەش ئاماژەیەكی مەترسیدارە.

وتیشی، وەك دەبینرێت، لە ئێستادا رووبەری ئاو بە رێژەیەكی بەرچاو لەعێراق كەمیكردووە، هاوكات دیجلە و فورات كە گرنگترین سەرچاوەی دابینكردنی ئاون بۆ عێراق تادێت ئاوەكەیان ڕوو لەكەمی دەكات، كە بەو هۆیەوە بەشێك لەزەوییە كشتوكاڵییە بەجێهێڵراوەن، ژمارەیەكی زۆری جووتیارانیش بەهۆی كەمی ئاو، بەناچاری دەستبەرداری پیشەكەیان بوون.

بەپێی دوایین راپۆرتی رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی، تاوەكو ناوەڕاستی مانگی ئاداری ئەمساڵ، بەهۆی وشكەساڵییەوە لە 10 پارێزگای عێراق ، زیاتر لە 12هەزار خێزان بەناچاری كۆچیاكردوە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
151.100 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار