سەرۆكی ئەنجومەنی هۆزەكانی ئەنبار رایگەیاند: خەڵكی پارێزگای ئەنبار بەهەرێمكردنی شارەكەیان رەتدەكەنەوە، كەدەبێتە پرۆژەیەك بۆ خزمەتكردنی پرۆژەكانی صەهیونیەت ونیشتەجێكردنی جولەكە، یان دابەشكردنی بیابانەكەی بۆ پرۆژەی نار,ن جێبەجێبكرێت.
عەبدولوەهاب ئەلبیلاوی، سەرۆكی ئەنجومەنی هۆزەكانی ئەنبار رایگەیاندوە: بەبێ ئاگاداركردنەوەی خەڵكەكەی، خاكی پارێزگای ئەنباریان دابەشكردوە، بەچەند لایەنێكی نادیار فرۆشراوە، ئەمەش لێكەوتەی مەترسیداری دەبێت، وگوتی: پێویستە لایەنەكانی دادوەری وچاودێری بەپەلە بكەن لەكردنەوەی ئەو دۆسیەیە.
ئەلبیلاوی ئاماژەی بەوەشكرد: ئامادەكاری لەبیابانی ئەنبار دەكرێت بۆ دابەشكاری تێدا، بۆ راگەیاندنی هەرێمێكی سەربەخۆ بەناوی ئەنبار، كەمحمد حلبوسی وحیزبەكەی ئەو هەنگاوەیان ناوە، وگوتی: حەلبوسی دەیەوێت لەرێگەی دروستكردنی فرۆكەخانەی ئەنبار پارێزگاكە بۆ هەرێمێكی سەربەخۆ بگوازێتەوە، هەرچەندە پێمان باشە فرۆكەخانە دروست بكرێت، بەڵام لەپێناو گواستنەوەی شارەكە بۆ هەرێمێكی سەربەخۆ نەبێت.
ئاشكرایكرد: خەڵكی ئەنبار وتەواوی پارێزگا سوننەكان رەتیدەكەنەوە لەخاكی عێراق جیاببنەوە، وهەر پرۆژەیەكی نیشتەجێكردنی جولەكە لەبیابانی ئەنبار یان هەر ناوچەیەكی دیكەی عێراق رەتیدەكەنەوە.