هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆبوونەوە

لە درێژەی دیدار و سەردانەكانیدا لە شاری بەغدا، مامۆستا سەلاحەددین محەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە بەیاوەری شاندێكی باڵا سەردانی (د. فوئاد حوسێن ) وەزیری دەرەوەی عێراقی كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا بارودۆخی سیاسی ناوخۆی هەرێم و عێراق و ناوچەكە و جیهان تاوتوێكرا و گفتوگۆیان لەسەر دواین پێشهات و رووداوەكان كرد، و رایانگەیاند هەستیاری بارودۆخەكە وریایی زۆری دەوێت و دەبێت هەموولایەك هەست بەمسئولیەتی زیاتر بكەن و لەگەڵ مەزڵومیەتی غەززە و قەزیەی فەلەستین و مافی چارەی خۆنووسین بۆ گەلی فەلەستین بن.

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو جەختی لەوە كردەوە كە نوێنەرانی كورد لە حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەران لە بەغدا وەكو یەك تیم كاربكەن بە ئاراستەی چارەسەری ریشەیی كێشەكان بەتایبەتی كێشەی موچە.

لە كۆتاییدا وەزیری دەرەوەی عێراق خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەكەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەربری و بە گرنگەوە لەسەردانەكەی بەرێزیانی بۆ بەغدا روانی.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
151.100 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار