هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە بەغدا سەردانی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەقی كرد

لە درێژەی دیدار و سەردانەكانیدا لە شاری بەغدا، بەرێز مامۆستا سەلاحەددین محەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە بەیاوەری شاندێكی باڵا سەردانی بەڕێز (قەیس خەزعەلی ) ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەقی كرد.
 
 
له‌ دیداره‌كه‌دا باسی بارودۆخ و پێشهات و گۆڕانكاریه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌ كرا و به‌تایبه‌تی تاوانه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی له‌سه‌ر خه‌ڵكی غه‌ززه‌ و ئیدانه‌ی ئه‌م تیرۆرانه‌یان كرد كه‌ ده‌رهه‌ق به‌ خه‌ڵكی غه‌ززه‌ ده‌كرێت.
له‌ ته‌وه‌ریه‌كی تردا باس له‌ كێشه‌كانی عێراق و ئه‌و كێشانه‌ی له‌ نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ كراو، له‌م باره‌یه‌وه‌ ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو جەختی كردەوە كە پێویستە سەركردەكانی عێراق هاوكار و پاڵپشت بن بۆ كۆتاییهێنان بە قەیرانی مووچەی فەرمانبەران لە هەرێمی كوردستان، و داوای لە شێخ خه‌زعه‌لی كرد پشتگیری و هاوكاری لە چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێم بكات.
لای خۆیەوە ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حه‌ق لەبارەی كێشەو گرفتەكانی نێوان هەرێم و بەغدا جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە هەردوولا ڕەچاوی پرەنسیپی ماف و ئەركەكان بكەن و چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵ بەگوێرەی یاسا و چوارچێوە دەستوورییەكان بێت بەتایبەتی دۆسیەی دواكەوتنی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، جەختیشی كردەوە لەوه‌ی كه‌ هه‌وڵی خۆی بدات بۆ چاره‌سه‌ر و گێرانه‌وه‌ی ماف بۆ خاوه‌ن مافه‌كان.
 

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
155,300 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار