هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

به‌غدا.. ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لەگەڵ ئەمینداری گشتی حزبی ئیسلامی عێراقی كۆبۆوە

ئێوارەی ئەمرۆ دوو شه‌ممه‌ به‌رواری 4/12/2023 مامۆستا سەلاحەددین محەمەد بەهائەددین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە بەیاوەری شاندێكی باڵا لە بەغدا سەردانی (رەشید عەززاوی) ئەمینداری گشتی حزبی ئیسلامی عێراقی كرد.

لە دیدارێكدا هەردوولا بارودۆخی هەرێم و عێراق و ناوچەكە و جیهانی ئیسلامیان تاوتوێكرد و چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و ناوەندیش تەئكیدی لێكرایەوە، هەروەها پێشهاتەكانی ناوچەكە و دەسدرێژیەكانی قەواری زایۆنی بۆ سەر غەززەیان ئیدانە كرد و بەتایبەت شەهیدكردنی منداڵ و ئافرەت و پیاوانی بەتەمەن، وە ئەم جۆرە لە داگیركردنە ئاستی میصداقیەتی لایەنەكانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لەگەڵ دروشمەكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی دەرخست.

لەكۆتایی دیدارەكەدا پەیوەندی لە مێژینەی نێوان هەردوو حزب و بەردەوامی دان بەم پەیوەندیە تەئكیدی لێكرایەوە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
151.100 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار