نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى حكومى له‌كه‌رتى غه‌ززه داواى راگرتنى گلۆپى سه‌وزى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئیسرائیل كرد كه‌به‌رده‌وام نه‌خۆشخانه‌كان به‌ئامانج ده‌گرێت، وهۆشداریش ده‌درێت له‌پلانی ئیسرائیل بۆ له‌نێوبردنى كه‌رتى ته‌ندروستى له‌نێو كه‌رتى غه‌ززه دا كه‌پێشێلكارى یاسایى مرۆیى نێوده‌وڵه‌تییه.
نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى حكومى له‌غه‌ززه رایگه‌یاندوه: بۆردومانه‌كانى سوپاى ئیسرائیلى داگیركا‌ر بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ى كه‌مال عودوان له‌پارێزگاى باكورى غه‌ززه به پێشێلكارییه‌كى مه‌ترسیدار ده‌زانین له‌بنه‌ماكانى یاسا نێوده‌وڵه‌تى ومرۆییه‌كان، كه‌ساده‌ترین بنه‌مای مرۆیین.
حكومه‌تى غه‌ززه هۆشدارى ده‌دات له‌به ئامانجگرتنى نه‌خۆشخانه‌كان، كه‌ئاماژه‌ن بۆ پلانێكى ئیسرائیلى گشت گیر وبه ئه‌نقه‌ست بۆ له‌نێوبردنى كه‌رتى ته‌ندروتى له‌نێو غه‌ززه دا، كه‌به‌شى هه‌ره زۆرى نه‌خۆشخانه وبنكه‌كانى له‌كاركه‌وتوون.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: سوپاى ئیسرائیلى داگیركا‌ر تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ 14 نه‌خۆشخانه‌یان به ئامانج گرتووه و ژماره‌یه‌كى زۆرى پزیشكانیش شه‌هید كراون و 35 پزیشك ده‌ست به‌سه‌ركراون وله‌سه‌رۆشیانه‌وه دكتۆر محمد ئه‌بو سه‌لمییه كه به‌رێوه‌به‌رى گشتى كۆمه‌ڵگاى شیفاى پزیشكییه.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى حكومى داواى له‌كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات وله‌سه‌رۆشیانه‌وه ئه‌مریكا بۆ راگرتنى گلۆپى سه‌وز كه بۆ ئیسرائیلى داگیركا‌ر هه‌ڵیانكردوه بۆ به‌ئامانجگرتنى نه‌خۆشخانه‌كان وبنكه ته‌ندروستییه‌كان كه‌نیازى له‌نێوبردنى كه‌رتى ته‌ندروستیان هه‌یه له‌كه‌رتى غه‌ززه دا.
جه‌ختیشى كرده‌وه: ئه‌م هه‌وڵه‌ى ئیسرائیل تاوانى جه‌نگه و رێكخستنى بۆ كراوه، ویاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سزای بۆ داناوه وته‌واوى یاسا و رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌تاوان ده‌زانن، بێده‌نگى وبێ هه‌ڵوێستى له‌سه‌ر ئه‌م كاره به به‌شدارییه‌كى كاراى ئه‌و تاوانانه ناوده‌برێت.