هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبویه‌وه‌

ئه‌مڕۆ مامۆستا سه‌لاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هائه‌ددین ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان به‌ به‌یاوه‌ری شاندێكى باڵا له‌به‌غدا سه‌ردانى محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى كرد وبابه‌تى موچه‌ وشایسته‌ داراییه‌كانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان پرسێكى سه‌ره‌كی ده‌بێت له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتوو بۆ به‌غدا وله‌كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق داواكاریه‌كانى مامۆستایان وفه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانى گه‌یانده‌ سودانى.

شانده‌ باڵاكه‌ى یه‌كگرتوو بۆ به‌غدا به‌سه‌رۆكایه‌تى مامۆستا سه‌لاحه‌ددین ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووه‌ و به‌ یاوه‌رى سه‌یدا خه‌لیل ئیبراهیم كارگێرى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكردن و د.جه‌مال كۆچه‌ر سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانى عێراق و د.موسه‌ننا ئه‌مین و دارا سێكانیانى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى عێراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كگرتوو.

دوێنى ئێواره‌ ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتوو به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته‌ شارى به‌غدا و بڕیاره‌ چه‌ند رۆژێك له‌ به‌غدا بمێنێته‌وه‌ و زۆربه‌ى سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى عێراق ببینێت و داواكارى موچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان بگه‌یه‌نێت به‌ به‌رپرسانى به‌غدا و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ خه‌ڵكى كوردستان به‌ گشتى و موچه‌خۆران و مامۆستایان له‌ قه‌یرانێكى دارایی و بێ موچه‌یی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، كه‌ ئێستا له‌ مانگى 12دان هێشتا موچه‌ى مانگى 9ى ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتووه‌.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,700 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار