لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق، ئاماژه بۆ پێشێلكردنى یاسای بودجه‌ى گشتى ده‌كات و له‌وباره‌یه‌وه هۆشداریش ده‌دات.
له‌تۆرى كۆمه‌ڵایه‌تى ئێكس، محمد نورى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاندوه: به‌رده‌وامبوونى ده‌سه‌ڵاته‌كانى دارایى وكارگێرى له‌دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت دا كه‌به‌وه‌كاله‌ت به‌رێوه‌ده‌برێن، پێشێلكردنى یاسای بودجه‌ى ئیتیحادییه.
نورى راشیگه‌یاندوه: ئه‌و فه‌رمانه‌ى كه‌له‌لایه‌ن دادگاى باڵاى فیدراڵیه‌وه ده‌ركراوه له‌باره‌ى به‌رده‌وامبوونى ده‌سه‌ڵاته‌كانى دارایى وكارگێرى له‌دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌تدا كه به‌وه‌كاله‌ت به‌رێوه‌ده‌برێن، پێشێلكردنى ئاشكرای یاسایه له‌مادده‌ى 71 له‌یاسای بودجه‌ى گشتى دا.
نورى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: ئه‌م فه‌رمانه‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى ده‌بێته هۆى دروستبوونى زنجیره‌یه‌ك له‌پێشێلكارى یاسایى ودارایى كه‌ناكرێت به‌و شێوه‌یه تێپه‌ڕێندرێت ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر هۆكارێكیش بێت.