سوپاى ئیسرائیلى داگیركا‌ر له‌هێرشه‌كانى ئاسمانى وزه‌مینى وده‌ریایى بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه به‌رده‌وامه وشه‌وى رابردوو تا به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ به‌رده‌وام بووه له‌بۆردومانكردنى ناوچه جیاوازه‌كانى كه‌رته‌كه و به‌هۆیه‌وه ده‌یان هاوڵاتى فه‌له‌ستینى شه‌هید وبرینداركراون.
شه‌وى رابردوو فرۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیلى داگیركا‌ر بۆردومانى ناوچه‌ى جه‌بالیایان له‌باكورى كه‌رتى غه‌ززه كردوه و چوارگۆشه‌یه‌كى نیشته‌جێبوونى هاوڵاتیان به‌ئامانج گرتووه كه‌به‌هۆیه‌وه كۆمه‌ڵكوژییه‌كى دیكه ئه‌نجامدراوه.
هه‌روه‌ها سوپاى جوله‌كه بۆردومانى تیمه‌كانى پزیشكى كردوه له‌ناوچه‌ى فالوجا له‌باكورى كه‌رته‌كه وبه‌هۆیه‌وه دوو كه‌س له‌تیمى مانگى سوورى فه‌له‌ستینى برینداركراون.
هه‌روه‌ها سوپاى ئیسرائیلى داگیركا‌ر له‌نێو كه‌رتى غه‌ززه دا، بۆردومانى كارگه‌ى زه‌یتى زه‌یتۆنیان كردوه له‌شارى ره‌فه‌ح به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى فه‌له‌ستینى شه‌هید كراون.
لایخۆیه‌وه، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى فه‌له‌ستینى له‌كه‌رتى غه‌ززه رایگه‌یاندوه: به‌هۆى بۆردومانى به‌رده‌وامى سوپاى جوله‌كه‌ى داگیركا‌ر بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه له 7ى ئۆكتوبه‌ره‌وه تائێستا 15 هه‌زار و 523 هاوڵاتى فه‌له‌ستینى شه‌هید كراون، وله‌ركه‌تى رۆژئاواش به‌هۆى گوله‌ى سه‌ربازانى جوله‌كه‌وه 255 هاوڵاتى فه‌له‌ستینى شه‌هید كراون.