بەگوێرەی ئاژانسێكی بەریتانی، عێراق لە ڕووی پیسبوونی ژینگەوە لە دوای ڕوسیا لە پلەی دووەمی جیهاندایە.
بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی بی بی سی، ئەو غازەی لە عێراقدا سوتاوە بەسە بۆ دابینكردنی ووزە بۆ نزیكەی 20 ملیۆن ماڵی ئەوروپی لە ساڵێكدا، كێڵگەی رمێلەش كە لەلایەن كۆمپانیای بی پی و پترۆچینا بەڕێوەدەبرێت، گەورەترین سەرچاوەی سوتانی غازە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، توێژینەوەكان دەریدەخەن كە یەكێك لەو پیسكەرانەی هەوا كە دەبێتە هۆی شێرپەنجە بریتییە لە ئاوێتەی بەنزۆپیرین كە لە هەوادا بڵاودەبێتەوە و دە هێندە زیاترە لەوەی كە بەپێی ستانداردە سەلامەتییەكانی ئەوروپا دیاریكراوە.
لە ڕاپۆرتەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو كە بەم هۆیەوە عێراق لە ڕووی پیسبوونی ژینگەوە لە دوای ڕوسیا لە پلەی دووەمی جیهاندایە.