هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

بەرگریی شارستانی لە غەززە: ناتوانین تەرمەکان لەژێر داروپەردووی باڵەخانە ڕووخاوەکان ھەڵبگرینەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی لە غەززە ڕایگەیاند، بەھۆی بەردەوامی بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، تیمەکانیان ناتوانن تەرمەی ئەو کەسانەی کە کەوتوونەتە ژێر داروپەردووی باڵەخانە ڕووخاوەکان ھەڵبگرینەوە.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی لە غەززە، مەحمود بەسەل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە بەردەوامە.

ڕاشیگەیاندووە: "بەھۆی ئەوەی ئامێر و کەلوپەلی پێویست لەبەردەستماندا نییە، ناتوانین تەرمی ئەو کەسانەی کە کەوتوونەتە ژێر داروپەردووی باڵەخانە ڕووخاوەکان لە غەززە و باکووری کەرتی غەززە، ھەڵبگرینەوە".

باسی لەوەیش کردووە: "داوا دەکەین، ئامێر و کەلوپەل بۆ تیمەکانمان دابین بکرێن، بۆ ئەوەی بتوانن تەرمی ئەو کەسانەی کە کەوتوونەتە ژێر داروپەردووی باڵەخانە ڕووخاوەکان لە غەززە، ھەڵبگرینەوە".

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,800 دینار
100 یۆرۆ
152,500 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3550 دینار
100 تمه‌ن
9.160.000 دینار