دواى ئاراسته‌كردنى بانگه‌وازێك بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و چین و توێژه‌كان، ئه‌مرۆ له‌شارى سلێمانى گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانى فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان وچین وتوێژه جیاوازه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت.
له‌ژێر درۆشمى "هه‌فته‌ی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی فشاره‌كان وسوپاسی به‌ڕێوه‌به‌ر ویاریده‌ده‌ره به‌هه‌ڵوێسته‌كان" گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری، به‌ئاماده‌بوونی مامۆستایان وفه‌رمانبه‌رانی شار وشارۆچكه‌كانی دیكه، له‌سلێمانی به‌رێوه‌ده‌چێت.
مامۆستایانى ناڕازى داوا له‌مامۆستایانی بوێر، قوتابیان، موچه‌خۆران، كاسبكاران وگشت چین وتوێژه‌كان ده‌كه‌ن، له‌به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاواى سلێمانى ئاماده‌بن، بۆئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كی فراوان وكه‌موێنه، دژ به‌فشاره نوێیه‌كانی ده‌سه‌ڵات، ئه‌نجامبده‌ین.