ئەمڕۆ شەممە ٢ / ١٢ / ٢٠٢٣ لەسلێمانی سێیەمین کەرنەڤاڵی خێرخوازی هانا کەتایبەت بوو بەدابەشکردنی نەوت بەشێوەیەکی ناوازەو فراوان بەڕێوەچوو.
لە کەرنەڤاڵەکەدا کەسەرۆکی ڕێکخراوی هانای خێرخوازی ئامادەبوو 10,000 لتر نەوتی سپی بەسەر 300خێزانی خاوەن نازدارو هەژارو خاوەن پێداویستی تایبەتدا دابەشکرا.
سودمەندبوانی سێیەمین کەرنەڤاڵی خێرخوازی هانا لەسلێمانی وێڕای دەستخۆشی و دوعای خێر بۆ ڕێکخەرانی کەرنەڤاڵەکە داوایانکرد خێرخوازان زیاتر بەدەم پرۆژە خێریەکانی هاناوە بێن بەتایبەت لەم بارودۆخی بێ موچەییەدا کەکاریگەری زۆری کردۆتە سەر ژیانیان..