سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند كە بەگوێرەی ماددەیەكی یاسای بودجەی عێراق، دەبێت پارێزگاری بە وەكالەتی ئێستای كەركوك لەو پۆستەدا نەمێنێت.
د.جەمال كۆچەر، بە سپێدەی راگەیاند، "لەماددەی 71 لە یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵەكانی 2023، 2024 و 2025، حكومەت پابەندكراوە تاوەكو 30-11-2023 كۆتایی بە بەڕێوەبردنی سەرجەم دامەزراوەكانی دەوڵەت بەوەكالەت بێنێت"
وتیشی: ئەگەر بەرپرسەكانی دیكە لاببرێن لە پۆستەكانیاندا ئەوانەی بە وەكالەت دانراون، ئەوا پارێزگاری كەركوكی ئێستاش دەگرێتەوە كە راگان جبووریەو لە دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە بە وەكالەت پۆستی پارێزگاری شارەكە بەڕێوە دەبات.