هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

وەزارەتی نەوتی عێراق: لە هەوڵداین بۆ دابینكردنی غاز بۆ پێویستی ناوخۆو هەناردە كردن بۆ دەرەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند: هەوڵەكانی وەزارەتی بۆ گەیشتن بە دابینكردنی غاز بۆ پێداویستی ناوخۆ و گواستنەوە و هەناردەكردنی بۆ دەرەوە بەردەوامە.

باسم محمد خزەیەر، بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری دەرهێنان، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: وەزارەت چاوەڕێی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان دەكات بۆ پێشكەشكردنی ئۆفەری خۆیان بۆ وەبەرهێنان لەو كێڵگاكاندا..

ووتیشی : خواستێكی گەورە لە وەزارەتی نەوت هەیە سەبارەت بەو كێڵگانە ،كە عێراق جگە لەوەی وڵاتێكی نەوتییە ، وڵاتێكی غازیشە، هەروەك جەختیشی كردەوە، كە وەزارەتی نەوت هەوڵدەدات عێراق وڵاتێك بێت كە پێداویستییە ناوخۆییەكانی غاز دابین بكات و ببێتە سەرچاوەی غاز بۆ وڵاتانی دیكەو هەناردەی دەرەوەشی بكات.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
151.100 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار