هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

سەرنجێك لەسەر پەیكەرەكەی میری كوردان ( ئیبراهیم پاشا)ی بابان

پەیکەرسازی لە سەردەمی پێش مێژووەوە وەک جۆرێک لە دەربڕینی مرۆڤ بەکارهاتووە. سەرەتاییترین بەرهەمە ناسراوەکانی پەیکەرسازی مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ٣٢ هەزار پێش زایین. مرۆڤی سەرەتایی شتگەلێکی سوودبەخشی دروستکردووە کە بە فۆڕمی پەیکەرسازی ڕازاوەتەوە. هەروەها گەلانی کۆن فیگەری بچووکی ئاژەڵ و مرۆڤیان دروستکردووە کە لە ئێسک، عاج، یان بەرددا هەڵکەندراون بۆ مەبەستی ئەگەری ڕۆحی یان ئایینی.
‎لە دوای شۆڕشی ڕێنسانس و سەردەمی هاوچەرخ ئەم هونەرە لەو ڕەهەندە ئاینیی یە چوە دەرەوەو بەرگێكی گشتگیری بەبەرداكرا
‎ئێمەی كوردیش لەم هونەرەدا ڕۆڵێكی بەرچاومان گێڕاوەو وە بوینەتە بەشێكی گەورەی مێژووی مرۆڤایەتی ، كە دیواروئەشكەوت وقەد پاڵی چیاكان ی كوردستان گەواهیدەری ئەو ڕاستیەن
‎خاڵی بنەڕەتی و جەوهەری ئەم وتارەی بەندە ، پەیوەستە بە پەیكەری سەركردەو سوارچاكی گەورەی كوردان ( ئیبراهیم پاشا)ی بابان و ئەسپەكەی
‎پەیكەری ئەسپ لەجیهاندا مانا و مەبەستی جیاوازی هەیە بەتایبەت بۆ سەركردەوپاشاكان
‎ئەوەی سەرنجی ڕاكێشام ئەسپەكەی ( ئیبراهیم پاشا)یە كە بەبڕوای من ئەو هونەرمەندە بەڕێزە هەڵەیەكی تەكنیكی تێدا كردوە و لە بێ ئاگاییدا ئەو هەڵە گەورەیە بەسەریدا تێپەڕیوەو دڵسۆزو شارەزایەك لەبواری هونەری پەیكەرسازی بەتایبەت لە دروستكردنی ( ئەسپ ) دا هەڵەكەی لێ ئاگادارنەكردۆتەوە ، وە یاخود مێژووی میری كوردان سەبارەت بە ڕۆژی مردنەكەی لێكدانەوەی جیاوازی بۆ كراوەو بەڕێزیان توشی ئەو هەڵەیە بوونەتەوە .
‎براتان پاش چەندین گەڕان و هەوڵدان بۆ ڕاستی و سەلماندنی ئەو هەڵە هونەری ومێژوویی یە كە تێپەڕیوە لەچەندخاڵێك دەیخەمە بەردەستی خوێنەران و هونەرمەندان و مێژوونوسانی كورد :
‎سێ جۆرە شێوازی پەیكەری ئەسپ لە جیهاندا بۆ سەركردەو پاشاكان دروست دەكرێت كە هەریەكەیان واتاو كۆدێكی هونەری لەپشتە
* كۆدی یەكەم : هەر سەركردەیەك ئەگەر لە ناو جەرگەی شەڕدا بكوژرێت ئەوا پەیكەرساز دەبێت هەردوو پەلی پێشەوەی ئەسپی سەركردەكە بە
* بەرزی ڕابگرێت ، واتا لە ئاستی زەوی بەرزبووبێتەوە وەكو ئەوەی ئەسپەكەو سوارچاكەكەی ئامادەبن بۆ بەرگری وڕوبەڕوو بونەوە .
‎كۆدی دووەم : هەر سەركردەیەك ئەگەر لەناوجەرگەی شەڕدا بێت و لەو شەڕەدا برینداربێت و پاشان بەهۆی سەختی برینەكەیەوە بمرێت ئەوا دەبێت پەیكەرساز ئەسپەكەی تەنها قاچێكی بەبەرزی ڕابگرێت لەئاستی ڕوی زەوی ، وەكو ئەوەی ئەسپەكەو سوارچاكەكەی لەحاڵەتێكی ماندوووبون وئازاردان دوای شەڕو بەرگری یەكی سەخت
‎كۆدی سێهەم : هەر سەركردەیەك ئەگەر لە شەڕدا نەبوو ، بەهەر هۆكارێكی سروشتی نمونە. وەكو نەخۆشی یا ژەهرخواركردنی بمرێت ، ئەوا پەیكەرساز دەبێت ئەسپەكەی بە شێوەیەكی ئاسایی و ڕاوەستاو دروست بكات و هەرچوارپەلی ئەسپەكە لەسەر زەوی بێت وەكو ئەوەی ئەسپەكە و سوارچاكەكەی لە پشوودابن
‎لەم سێ خاڵەدا ئەوەی بۆ ( ئیبراهیم پاشا ) دروست كراوە كۆدی دووەمە كە خۆی لەخۆیدا ئەمە كێشە گەورەكەیە ، مێژوونوسانی كورد بڕواناكەم كەسیان لەسەر چۆنێتی ژیان ومردنی ئەم سەركردە مەزنەدا ناكۆك بن ، هەموویان پێكەوە لە دەست نوسەكانیاندا دەیسەلمێنن كە ئەم سەركردەو ئەندازیاری ئاوەدانیەی سلێمانی بە هۆكاری نەخۆشی ماڵئاوایی لە نیشتیمان كردوە نەك لە ناو جەنگدا شەهیدبووبێت .


‎بۆیە داواكاریم لە بەڕێزان كاك ( كامران عومەر سەعید ) هونەرمەندی پەیكەرساز و كاك ( حەمەی حەمە سەعید ) وەزیری ڕۆشنبیری و دكتۆر ( موحسین ئەدیب ) بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری سلێمانی ، ئاوڕێك لەم پەیكەرە بدەنەوە و چارەسەرێكی بكەن تاكو مێژووی ئەم سەركردە قارەمانە نەكەوێتە ناو هەڵەیەكی وا گەورەی مێژوویی بۆ ئێستاو نەوەكانی داهاتوومان

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • هێرشە ئەلکترۆنییەکانیش شکستیان هێنا

    هێرشە ئەلکترۆنیەکانیش شکستیان هێنا زایۆنیزم تەنها لەڕووی سەربازییەوە شکستی نەهێناوە ، بەڵکو جاران پلات فۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیاش کە شەڕی جیهانی دیسپلین کراویان بۆ دەکردن ، بەجۆرێک ئەم میدیایە ئاڕاستە دەکرا تا هەموو پەیج و ئەکاونتەکان کەڕووماڵی ٧ی ئۆکت

  • ئەم خەڵکە باشە، شایستەی دەسەڵاتێکی باشە

    نیوه‌ی پڕی په‌رداخه‌كه ! - کە ڕێت دەکەوێتە جەرگەی بازاڕو جمه‌ی نوێژی بەکۆمەڵی مزگه‌وته‌كان دەبینی. - کە دڵخۆشیی و چاوی پڕ لە فرمێسکی ئەو خەڵکە لە ئاهەنگی مەولود دا دەبینی. - کە لەبەردەم زانکۆدا دەوەستی و كۆمه‌ڵێك گه‌نجی دیندارو نیشتیمانپه‌روه‌ر‌‌

  • یەکگرتووەکان کوردپەروەر نین؟

    یەکگرتووەکان کوردپەروەرنیین؟! من یەکگرتوو نیم، بەڵام هەموو سەرکەوتن و ودڵخۆشییەکانی یەکگرتو، یان هەر موسڵمانێک لە هەر کوێ بێت، بە هی خۆمی دەزانم، هەروەك هەر تاڵی و ئازار و ناخۆشییەکی هەبێت، ئازار دەچێژم و بە هی خۆمی دەزانم... هەمیشەش دوعا و هیوای سە

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,800 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
7.100.000 دینار