هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

لە كەركوك شاندێکی باڵای کۆمەڵ سەردانی یەکگرتوو دەکات

شاندێکی باڵای کۆمەڵی دادگەری کوردستان سەردانی یەکگرتووی ئێسلامی کوردستان دەکات
 
بەیانی ئەمڕۆ سی شەممە ٢١/١١/٢٠١٢ شاندێکی باڵای کۆمەڵی دادگەری کوردستان سەردانی مەڵبەندی شەشی کەرکوکی یەکگرتووی ئێسلامی کوردستانیان کرد
شاندەکەی کۆمەڵی دادگەری بەسەرۆکایەتی بەرێز مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی دادگەری کوردستان و بەیاوەری ژمارەیەک لەئەندامانی ئەنجومەنی باڵای دادگەری وبەرپرس وئەندامانی مەڵبەندی کەرکوکی کۆمەڵی دادگەری پێک هاتبوو
 
لەلایەن بەرێزان مامۆستا مصطفی عبدالڵە کارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وەهەریەک لە مامۆستا ابراهیم خلیل ومامۆستا بەهار هادی ومامۆستا طارق فریق ئەندامانی سەرکردایەتی یەکگرتوو و ژمارەیەک لەئەندامان وکارگێڕانی سەرو کابینەی مەڵبەندی شەشی کەرکوکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەگەرمی پێشوازیان لێکرا ،لەدانێشتنێکی برایان ودۆستانەدا هەردوولا تیشکیان خستەسەر دۆخی ناوچەکە بەگشتی وەدۆخی کەرکوک بەتایبەتی ، لەبەشێکی تری دانیشتنەکەدا یەکگرتوو و کۆمەڵ بەوردی تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکیان کردە وەگەشبینیان نیشاندا لەبەدەستهێنانی زۆرینەی کورسیەکانی ئەنجومەن بۆ کورد وەسەرکەوتن وبەدەستهێنانی کورسییەکانی هاوپەیمانی مەشخەڵی کەرکوک

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
156.800 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار