له راگهیهندراوێكدا بنەماڵەی شەهید دکتۆر وشیار ئیسماعیل رایدهگهیهنن كه له مەراسیمێکدا "نارەزاییەتی و نیگەرانی خۆمان لە بەرامبەر جێ بە جێ نەکردنی بەڵینەکانی سەرۆکی هەریم لە بارەی جێ بە جێ نەکردنی سزای لە سێدارەدانی بکوژانی شەهید دکتۆر وشیار ئیسماعیل رادەگەێنین.
دهقی راگهیهندراوهكه:
ئاگاداری...
بەرێزان. مامۆستایان و قوتابیان و خۆشەویستانی شەهید دکتۆر وشیار ئیسماعیل و کەناڵەکانی راگەیاندن (7) ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی مامۆستای شەهیدی میمبەرو میحراب تێپەر دەبێت و بکوژانیشی لە بری جێ بەجیکردنی سزای لە سێدارەدانیان پاداشت و هاوکاری دەکرین بە تەواو کردنی قۆناغەکانی خوێندن لە زینداندا .
ئێمەش وەک بنەماڵەی شەهید دکتۆر وشیار ئیسماعیل بە هەموو لایەک ڕادەگەێنین کە ئەم ساڵ لە مەراسیمێکدا "نارەزاییەتی و نیگەرانی خۆمان لە بەرامبەر جێ بە جێ نەکردنی بەڵینەکانی سەرۆکی هەریم لە بارەی جێ بە جێ نەکردنی سزای لە سێدارەدانی بکوژانی شەهید دکتۆر وشیار ئیسماعیل رادەگەێنین.
رۆژی چوارسەمە 22/11/2023
کاتژمیر: 2:00 پاش نیوەرۆ
شوێن: گوندی کەونەباک لە سەر گۆڕی شەهید دکتۆر وشیار ئیسماعیل
بەشداریکردنتان لەم مەراسیمەدا نیشانەی دلسۆزیتانە
هاتن بۆ هەموانە
بنەماڵەی شەهید دکتۆر وشیار ئیسماعیل