هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

حوسییه‌كان: به‌ر له‌راگرتنى شه‌ڕ له‌غه‌ززه‌ باسى ئازادكردنى كه‌شتیه‌كه‌ مه‌كه‌ن

ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى سیاسى باڵای سه‌ر به‌حوسییه‌كان له‌ وڵاتى یه‌مه‌ن رایگه‌یاند: هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئازادكردنى كه‌شتییه‌ ئیسرائیلییه‌كه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌لایه‌ن حوسییه‌كانه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ركراوه‌، به‌ر له‌راگرتنى شه‌ڕ له‌كه‌رتى غه‌ززه‌.

محه‌مه‌د عه‌لى حوسى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سیاسى باڵاى یه‌مه‌ن ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌ كوشتنى فه‌له‌ستینیه‌كان له‌غه‌ززه‌ راوه‌ستان و، ئاو و داو ده‌رمان و خۆراك گه‌یشته‌ غه‌ززه‌، ئه‌وكات ده‌كرێت قسه‌ له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌ى ئیسرائیل بكه‌ین كه‌ له‌لامان ده‌ست به‌سه‌ره‌.

عه‌لى حوسى راشیگه‌یاند: ئه‌وه‌ى هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانمان پێیى هه‌ڵساون، بنه‌ماى مامه‌ڵه‌ى یه‌ك به‌ یه‌كه‌و، ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد: هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانمان هێزێكى به‌رگرین له‌دژى كه‌شتییه‌كان و، ته‌نها كه‌شتییه‌كانى ئیسرائیلى داگیركار و سه‌ر به‌ئیسرائیل ده‌ست به‌سه‌ر ده‌كه‌ن.

كۆمه‌ڵه‌ى حوسییه‌كانى یه‌مه‌ن، هۆشدارى ده‌ده‌ن له‌هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكى له‌ئاوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى یه‌مه‌ن و، به‌ڵێنیشیان داوه‌ كه‌ وه‌ڵامى گونجاویان ده‌بێت بۆ هه‌ر هه‌نگاوێكى له‌و شێوه‌یه‌.

له‌ ده‌ریایى سوور هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانى حوسییه‌كانى یه‌مه‌ن توانیان ده‌ست به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كى بازرگانى ئیسرائیل دا بگرن و، ده‌ست به‌سه‌رى بكه‌ن كه‌ 25 كه‌سى تێدایه‌، بۆ ئازادكردنیشى مه‌رجى راگرتنى شه‌ڕیان داناوه‌ له‌ كه‌رتى غه‌ززه‌.

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • ئامار و داتاكانی یه‌ك ساڵه‌ی جه‌نگی ئیسرائیلی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر غه‌ززه‌

    - ئیسرائیل زیاتر لە 100 هەزار تۆن مادەی تەقەمەنی به‌سه‌ر ئاسمانی كه‌رته‌ غه‌ززه‌دا باراندووه‌. - دەستدرێژیه‌كانی ئیسرائیل تا ئێستا له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا نزیکەی 42 هەزار شەهیدی لێکەوتۆته‌وه‌. - نزیکەی 17 هەزار منداڵ و زیاتر لە 11 هەزار ژن له‌ غه‌ززه

  • غه‌ززه‌.. جه‌نگى قه‌واره‌ى زایۆنى ساڵێكى تێپه‌ڕاند

    له‌رۆژى 367ى جه‌نگى قه‌واره‌ى زایۆنى بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه‌، سوپاى زایۆنى به‌ره‌به‌یانیه‌كى زووى ئه‌مرۆ له‌هه‌مان كاتى ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ى تۆفانى ئه‌قساى 2023ه‌وه‌ هێرشى ئاسمانى بۆ سه‌ر ته‌واوى ناوچه‌كانى كه‌رته‌كه‌ ئه‌نجامیدا. له‌رۆژێكى وه‌ك ئه‌مرۆ ل

  • دوای چوار ساڵ ئەمڕۆ خامنەیی وتاری هەینی پێشكەش دەكات

    ئەمڕۆ ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە حەسەن نەسروڵا و ئەو فەرماندە ئێرانییەی لە لوبنان كوژرا، بەڕێوەدەچێت و دوای چوار ساڵیش بۆ یەكەمجار ڕێبەری باڵای ئێران وتاری هەینی پێشكەش دەكات.ئەمڕۆ لەگەڵ نوێژی هەینیدا لە تاران ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە حەسەن نەسڕوڵا، ئەمینداری

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
155,300 دینار
100 یۆرۆ
166,900 دینار
100 پاوه‌ند
188,800 دینار
100 لیره‌
3300 دینار
100 تمه‌ن
5.640.000 دینار