له دانیشتنێكی نائاساییدا په‌رله‌مانی عێراق ده‌رگای خۆكاندیدكردن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان ده‌كاته‌وه.
له‌راگه‌یاندراوێكدا، په‌رله‌مانی عێراق بڵاویكرده‌وه، بڕیاره سبه‌ی دانیشتنێكی نائاسایی تایبه‌ت به‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆكاندیدكردن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی نۆێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و، تێیدا ده‌رگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به رووی په‌رله‌مانتاراندا بكرێته‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه: له به‌شێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نۆێنه‌رانی عێراقدا، ده‌نگ له‌سه‌ر پێشنیازی ژماره 31ـی ساڵی 2019ـی لیژنه‌ی یاسایی ده‌درێت، كه تایبه‌ته به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق.
هه‌فته‌ی ڕابردوو، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقى ده‌ركرد. دواتریش حه‌لبوسی، رایگه‌یاند: ئه‌ركی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق پاراستنی ده‌ستوره، به‌ڵام خۆی ده‌ستوری پێشێل كردوه.