ئه‌مرۆ بۆ 46مین رۆژ بۆردومانى هه‌ڕه‌مه‌كى ونائه‌خلاقى سوپاى ئیسرائیلى داگیركا‌ر بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه به‌رده‌وامه، وبه‌یانى ئه‌مرۆ بۆردومانى قوتابخانه‌یه‌كى ئاواره‌كان له‌ناوچه‌ى فالوجا وبۆرجه‌كانى په‌یوه‌ندیكردن كراوه وپه‌یوه‌ندیكردن به‌كه‌رتى غه‌ززه‌وه پچڕاوه.
به‌پێى ته‌له‌فزیۆنى فه‌له‌ستینى، سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مرۆ سوپاى جوله‌كه‌ى داگیركا‌ر له‌هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه به‌رده‌وام بووه وبه‌هۆى بۆردومانكردنى قوتابخانه‌یه‌ك كه‌ئاواره‌ى تێدا نیشته‌جێبووه له‌ناوچه‌ى فالوجا له‌رۆژئاواى كه‌مپى جه‌بالیا، ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى له‌ژن ومنداڵان شه‌هید كراون.
هه‌روه‌ها فرۆكه جه‌نگییه‌كانى ئیسرائیلى داگیركا‌ر بۆردومانى بۆرجێكى هێلى په‌یوه‌ندییه‌كانى كردوه وبه‌هۆیه‌وه هێلى په‌یوه‌ندیكردن له‌ته‌واوى غه‌ززه پچڕاوه.
له‌ناوچه‌ى به‌یت لاهیا له‌باشور و ره‌فه‌ح وخان یونس له‌باكور، بۆردومانى 9 خانووى هاوڵاتیان كراوه و17 هاوڵاتی شه‌هید كراون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه پێشتر سوپاى داگیركا‌ر داوایكردبوو هاوڵاتیانى غه‌ززه له‌باكوره‌وه بۆ باشور كۆچ بكه‌ن وه‌ك ناوچه‌یه‌كى ئارام.
له‌ماوه‌ى 46 رۆژى بۆردومان دا، سوپاى ئیسرائیلى داگیركا‌ر، زیاتر له 13 هه‌زار و 300 هاوڵاتى فه‌له‌ستینیان شه‌هیدكردوه وله‌نێویشیان دا، 5 هه‌زار و 600 منداڵ و سێ هه‌زار و 550 ئافره‌ت شه‌هیدكراون، كه 75%ى قوربانیان ژن ومنداڵن.