سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن ئاماژەی بەوە کرد کە پێی وایە ڕێککەوتن لەبارەی ئازادکردنی دیلەکان لە غەززە نزیکە.
لە میانی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمێکدا لە کۆشکی سپی، بایدن وەڵامی پرسیارێکی دایەوە سەبارەت بە دیلەکان لە غەززە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئەوەی کە ئایا ڕێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی دیلەکان لە غەززە نزیکە یان نا؟ بایدن ڕایگەیاند: "پێم وایە بەو شێوەیەیە".
بایدن وردەکاری زیاتری لەبارەی بابەتەکە نەخستوڕوو و رایگەیاند: "ئامادەی قسەکردن نییە".
ڕاگەیاندنی ئەمریکا، بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێککەوتنێکی ئاڵوگۆڕکردنی دیل لە نێوان حەماس و ئیسرائیلدا ئەنجام دەدرێت بۆ ئازادکردنی دەستبەسەرکراوە ژن و منداڵە فەڵەستینییەکان لە بەرامبەر ئازادکردنی ژن و منداڵە ئیسرائیلییەکان.