هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

هاوڵاتییه‌ك له‌نزیك هه‌ولێر بەهۆی لافاوەوە گیانی لەدەستدا

بەرگرى شارستانى هەولێر ڕایگه‌یاند: هاوڵاتیەکی شوانکار بەهۆی هەڵسانی ئاو خنکاوە، تیمەکانمان توانیویانه‌ تەرمه‌كه‌ی بدۆزنه‌وه‌.

بەرگرى شارستانى هەولێر بڵاویکردەوە، لە گوندی شێخەلات لە دەڤەری مەلا قەرە سەربە قەزای مەخمور هاوڵاتیەکی شوانکارە بە هۆی هەڵسانی ئاو خنکاوە.

ئاماژەشیان بەوەکرد، تیمەکانمان توانیویانه‌ تەرمی شوانكاره‌كه‌ بدۆزنه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20ی تشرینی دووه‌می 2023 بەهۆی باران بارینی بەخوڕ، ئاستی ئاو لە چەند شوێنێكی هەولێر بەرزبوویەوە و زیانی بە بەشێك لە هاوڵاتیان گەیاند.

لە بەشێك لە گەڕەكەكانی هەولێر ژمارەیەك ماڵ ژێرئاو كەوتن و بەهۆیەوە تەواوی پێداویستیەكانی ماڵیان كەڵكی نەما، لە بازاڕی لەنگەش ژمارەیەك دوكان ژێر ئاو كەوتن و توشی زەرەرو زیانێكی زۆر هاتن.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
156.800 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار