حکوومەتی ئیندۆنیزیا، ٢١ تۆن پێدوایستی پزیشکی ڕەوانەی کەرتی غەززە کرد کە ماوەی ٤٥ ڕۆژە ڕووبەڕووی ھێرشی سوپای ئیسرائیل بووەتەوە.
ئاژانسی ھەواڵی "Bernama" بڵاوی کردووەتەوە، دوو فڕۆکە کە ٢١ تۆن یارمەتی مرۆییان ھەڵگرتووە، لەلایەن حکوومەتی ئیندۆنیزیاوە ڕەوانەی غەززە کراون.
ڕاشیگەیاندووە کە یارمەتییەکان، بریتیین لە پێدوایستی و کەلوپەلی پزیشکی.
لەوبارەیەوە سەرۆکی ئیندۆنیزیا، جۆکۆ ویدۆدۆ ڕایگەیاندووە: "وەک کاروانی یەکەم، فڕۆکەکان بەرەو فڕۆکەخانەی عەریش لە میسر بەڕێکەوتوون کە دواتر لەوێیەوە یارمەتییەکان دەگەیەندرێنە دانیشتووانی کەرتی غەززە".
لە ٤ی ئەم مانگەم ئیندۆنیزیا، یەکەم کاروانی یارمەتی مرۆیی کە بریتی بوون لە خۆراک و کەلوپەلی پزیشکی ڕەوانەی کەرتی غەززە کرد.