هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

دوو سەربازی دیکەی سوپای ئیسرائیلی داگیركەر لە غەززە کوژران

سوپای ئیسرائیلی داگیركەر ڕایگەیاند کە دوو سەربازی دیکەی ھێزەکانیان لە شەڕ و پێکدادانەکاندا لەگەڵ چەکدارە فەڵەستینییەکان لە باکووری کەرتی غەززە کوژراون.

سوپای ئیسرائیلی داگیركەر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: "دوو سەرباز لە کەتیبەی 890ی سەربە سوپای ئیسرائیل، بەناوەکانی دەیڤیر بارزانی (20 ساڵ) و یەنوون تەمیر (20 ساڵ) لە میانی شەڕ و پێکدادانەکاندا لە باکووری کەرتی غەززە کوژراون".

سوپای ئیسرائیل، کۆی گشتی ژمارەی ئەو سەربازانەی ئیسرائیل بڵاونەکردووەتەوە کە لە 27ی مانگی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا لە شەڕ و پێکدادانەکاندا لە باکووری کەرتی غەززە کوژران و برینداربوون.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین، ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی کە لە7ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا بەھۆی ھێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتی غەززە شەهیدبوون، بەرزبووەتەوە بۆ زیاتر لە 13 ھەزار کەس کە لەنێویاندا پێنج ھەزار و 500 منداڵ و سێ ھەزار و 500 ئافرەت ھەن، ھەروەھا ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە زیاتر لە 30 ھەزار کەس.

هاوکای بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل، لە ئاکامی ھێرشەکانی حەماس بۆسەر ئیسرائیل، ھەزار و 200 ئیسرائیلی کوژراون و پێنج ھەزار و 431 دیکەیش برینداربوون، ھەروەھا 239 ئیسرائیلی دیکەیش بە دیلگیراون.

. بابه‌تی هاوبه‌ش
  • به‌نگلادیش.. له‌خۆپیشاندانه‌كان دا 75 كه‌س كوژراون

    له‌دژى یاساكانى دامه‌زراندن به‌هاوبه‌شى له‌كه‌رتى گشتى دا له‌وڵاتى به‌نگلادیش خۆپیشاندان وناڕه‌زایه‌تى گه‌وره‌ سه‌رى هه‌ڵدا وبه‌هۆیه‌وه‌ 75 كه‌س كوژراون. به‌پێى سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌كانى به‌نگلادیش، ژماره‌ى كوژراون بۆ 75 كه‌س به‌رزبۆته‌وه‌ ئه‌مه‌ش دوا

  • هێرشێك بۆسەر پایتەختی ئیسرائیل دو كوژراو و 8 برینداری لێكەوتۆتەوە

    فەریق یەحیا شەریع وتەبێژی سەربازی حوسییەكان ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، هێزەكانیان لەڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیلیان كردە ئامانج، وەك هاوسۆزی لەگەڵ فەڵەستینییەكان لە شەڕی غەززە و لەئەنجامیشدا ژمارەیەك ئیسرائیلی كوژراون و بریندارب

  • بایدن: ناكشێمەوە و جارێكی دیكە سەركەوتن بەدەست دەهێنمەوە

    بەپاساوی خراپی باری تەندروستی و ترس لە شكستهێنان بەرامبەر ركابەرە كۆمارییەكەی، دیموكراتەكان بەردەوام داوادەكەن جۆ بایدن، لە كێبڕكێی بەدەستهێنانەوەی خولێكی دیكەی پۆستی سەرۆكایەتی ئەمەریكا بكشێتەوە، بەڵام كاندیدەكەیان رەتی دەكاتەوە و دەڵێت: تەنها سێ سا

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
150,350 دینار
100 یۆرۆ
159,216.00 دینار
100 پاوه‌ند
186,000.00 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
2.59 دینار