ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس ره‌تیكرده‌وه ئه‌وه‌ى له‌راگه‌یاندنه‌كان باسى لێوه‌ده‌كرێت له‌باره‌ى گه‌یشتنیان به‌رێككه‌وتنى گۆڕینه‌وه‌ى دیله‌كان له‌نێوان حه‌ماس وئیسرائیل دا.
عیززه‌ت ره‌شق، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس رایگه‌یاند: هیچ راستیه‌ك بۆ ئه‌و هه‌واڵانه نیه كه‌له راگه‌یاندنه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه كه‌حه‌ماس وئیسرائیل گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن وله‌ئه‌مرۆش رێككه‌وتنى گۆڕینه‌وه‌ى دیله‌كان ده‌كرێت.
لایخۆیه‌وه رۆژنامه‌ى جیرۆزالیم پۆستى عیبرى رایگه‌یاندوه: ته‌ل ئه‌بیب ره‌تیكردۆته‌وه هیچ رێككه‌وتنێك بۆ راگه‌یاندنى شه‌ڕ كرابێت كه گوایه ئه‌مرۆ رێككه‌وتنه‌كه ده‌كرێت ودیله‌كان له‌یه‌كترى ده‌گۆڕنه‌وه.
پێشتر بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس رایگه‌اندبوو: كه‌ئێمه ئاماده‌ین بۆ ئازادكردنى 50 دیل به‌رامبه‌ر به 4 بۆ 5 رۆژ له‌راگرتنى شه‌ڕ، وئازادكردنى نزیكه‌ى 150 دیلى فه‌له‌ستینى له‌ژن ومنداڵان له‌نێو گرتووخانه‌كانى ئیسرائیل دا وداخڵكردنى سووته‌مه‌نى بۆ كه‌رتى غه‌ززه.
هه‌رچه‌نده دوێنێ شێخ محمد بن عه‌بدولره‌حمان ئال سانى، سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر رایگه‌یاندبوو: گرێبه‌ستى لێكگۆڕینه‌وه‌ى دیله‌كان له‌نێوان ئیسرائیل وحه‌ماس نزیكه،به‌بێ ئاماژه‌كردن به به‌روارێكى دیاریكراو.
له 7ى ئۆكتوبه‌ره‌وه دواى ئۆپه‌راسیۆنى تۆفانى ئه‌قسا، بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس توانى نزیكه‌ى 140 سه‌ربازى ئیسرائیل به‌دیل بگرێت وبیانگوازێته‌وه بۆ نێو غه‌ززه، زیاتر له‌هه‌زار و 200 كه‌سى دیكه‌شى كوشتبوو.