هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

غه‌ززه‌..له‌ 45مین رۆژدا سوپاى جوله‌كه‌ نه‌خۆشخانه‌ى ئیندونیسى به‌ئامانج ده‌گرێت و12 كه‌س شه‌هید كراون

به‌یانى ئه‌مرۆ فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى سوپاى جوله‌كه‌ى داگیركار بۆ 45 رۆژ له‌سه‌ر یه‌ك به‌رده‌وامبوون له‌بۆردومانكردنى ناوچه‌ جیاوازه‌كانى كه‌رتى غه‌ززه‌ به‌تایبه‌تیش له‌چوارده‌ورى نه‌خۆشخانه‌ى ئیندونیسى، كه‌به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاوڵاتى فه‌له‌ستینى شه‌هید وبرینداركراون.

ئاژانسى هه‌واڵى وه‌فاى فه‌له‌ستینى له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى پزیشكیه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌: سوپاى جوله‌كه‌ى داگیركار به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ له‌رێگه‌ى تۆپهاوێژه‌كانیه‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ى ئیندونیسیان به‌ئامانج گرتووه‌ وبه‌هۆیه‌وه‌ 8 هاوڵاتى فه‌له‌ستینى شه‌هید كراون و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندارن.

سه‌رچاوه‌ پزیشكییه‌كانى نه‌خۆشخانه‌ى ئیندونیسى رایانگه‌یاندوه‌: تۆپهاوێژ وده‌بابه‌كانى سوپاى ئیسرائیلى داگیركار گه‌یشتوونه‌ته‌ نزیك ده‌رگاكانى نه‌خۆشخانه‌ى ئیندونیسى و راسته‌وخۆ هه‌ر كه‌سێك به‌ئامانج ده‌گرن كه‌جوڵه‌ له‌نێو نه‌خۆشخانه‌ وچوارده‌ورى بكات.

راشیانگه‌یاندوه‌: دۆخى نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌مه‌ترسیدایه‌ ومه‌ترسى ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ كه‌چاره‌نووسى نه‌خۆشخانه‌ى ئیندویسى وه‌ك نه‌خۆشخانه‌ وكۆمه‌ڵگاى شیفا لێ بكرێت، له‌كاتێكدا قاتى دووه‌مى نه‌خۆشخانه‌ى ئیندونیسى بۆردومانكراوه‌ وبه‌شێوه‌یه‌كى ته‌واو له‌كارخراوه‌، وژماره‌ی شه‌هیده‌كان له‌زیادبوونه‌ به‌هۆى نه‌بوونى كاره‌با ونه‌بوونى پێداویستى پزیشكى و ژیانى سه‌دان بریندار وپه‌نابه‌ر له‌مه‌ترسیدایه‌.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردوه‌: هه‌زاران په‌نابه‌ر له‌نێو نه‌خۆشخانه‌ى ئیندونیسى دا هه‌ن وه‌ك په‌ناگه‌یه‌كى ئارام له‌سه‌ره‌تاى جه‌نگه‌كه‌ به‌كاریان هێناوه‌، و نزیكه‌ى 150بریندارى بۆردومانه‌كانیشى تێدایه‌، وجگه‌ له‌ ده‌یان كه‌س له‌تیمه‌كانى پزیشكى وكارمه‌ندانى ته‌ندروستى كه‌ژماره‌یان نزیكه‌ى 100 كه‌س ده‌بێت تێدان.

له‌ئێستا دا به‌ده‌یان ئامێرى سه‌ربازى گه‌وره‌ وتۆپهاوێژ وده‌بابه‌، هێزه‌كانى جوله‌كه‌ى داگیركار چوارده‌ورى نه‌خۆشخانه‌ى ئیندونیسیان گرتووه‌ وژماره‌یه‌ك قه‌ناسیان له‌سه‌ر بانى بینا به‌رزه‌كانى نزیك نه‌خۆشخانه‌ دانراون، وئۆتۆمبێله‌كانى ئه‌مبۆلانس ناتوانن جوڵه‌ بكه‌ن بۆ گواستنه‌وه‌ى نه‌خۆش وبرینداران.

هه‌روه‌ها له‌شارى ره‌فه‌ح فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى داگیركار بۆدرومانى ژماره‌یه‌ك خانووى هاوڵاتیانى كردوه‌ وبه‌هۆیه‌وه‌ 15 هاوڵاتى شه‌هیدكراون كه‌ ژن ومنداڵن وژماره‌یه‌كى زۆرى برینداریش هه‌ن، هه‌روه‌ها ژماره‌ی شه‌هیدانى بۆردومانه‌كه‌ى كه‌مپى نه‌صیرات بۆ 31 كه‌س به‌رزبۆیه‌وه‌.

تا ئێستا به‌هۆى به‌هۆى بۆردومانى به‌رده‌وامى سوپاى داگیركار بۆ سه‌ر كه‌رتى غه‌ززه‌ له‌ماوه‌ى 45 رۆژ دا،زیاتر له‌ 13 هه‌زار هاوڵاتى فه‌له‌ستینى شه‌هیدكراون و 5 هه‌زار و500 منداڵ و 3 هه‌زار و 500 ژن شه‌هید كراون.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
156.800 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار