لیژنه‌ی نه‌وت وغاز له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند: هه‌موو ڕێكاره‌كانی ناردنی نه‌وتی سپی ته‌واو بوون، بڕیاره ئه‌م هه‌فته‌یه نه‌وت بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه بكرێت ونرخی هه‌ر به‌رمیلێكیش 60 هه‌زار دیناره.
سه‌باح سوبحی، ئه‌ندامى لیژنه‌ی نه‌وت وغاز له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حیزبه‌كه‌ى ڕاگه‌یاندوه: هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی نه‌وتی سپی ماڵان له‌به‌غداوه بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌ر نرخه‌كه‌ی بوو، كه‌ئه‌ویش چاره‌سه‌ر كراوه و ڕێكاره‌كانی ته‌واو بوون.
وتیشی: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نرخه‌كه‌ی داوه، كه‌نرخی هه‌ر به‌رمیلێك 60 هه‌زار دیناره. وراشیگه‌یاند: بڕیاره ئه‌م هه‌فته‌یه نه‌وتی سپی ماڵان له به‌غداوه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
هه‌رچه‌نده له‌ئێستا وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێم ده‌ستیكردوه به‌دابه‌شكردنى نه‌وت له‌نێو سه‌نته‌رى شاره‌كانیش دا دابه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به 104 هه‌زار دینار به‌هاوڵاتیانى خۆى ده‌فرۆشێت له‌كاتێكدا نه‌وتى هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه راگیراوه وبۆ ناوخۆ به‌كارده‌هێندرێت.