سوودانی ڕایگه‌یاند: هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌نارده‌ی نه‌وت له به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه ده‌سپێبكاته‌وه‌و چاودێری رێوشوێنه‌كانی ده‌كه‌ن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، سوودانی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كردوه، كه وه‌زیری نه‌وتی فیدراڵ و راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری نه‌وت و وزه ئاماده‌ی بوون.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك پڕۆژه كه په‌یوه‌ندییان به كه‌رتی وزه‌وه هه‌یه گفتوگۆیان له‌باره‌وه كراوه‌و، له‌پێناو ته‌واوكردنی رێوشوێنه تایبه‌ته‌كانی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی خاو له‌رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه، سوودانی به‌دواداچوونی بۆ ئه‌نجامی گفتوگۆكانی نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ و وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری هه‌رێمی كوردستان كردووه.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سودانی ڕایگه‌یاندوه، هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له‌رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركییه‌وه ده‌سپێبكاته‌وه‌و، به‌جدی چاودێری رێوشوێنه‌كانی ئه‌وپرۆسه‌یه ده‌كه‌ن.